فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌یان دوچاری هه‌مان كێشه‌ی پارتی و په‌كه‌كه بووه‌ته‌وه.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ بزاڤ، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی پێشتر له‌ناو پارتی و په‌كه‌كه‌دا هه‌بووه، ئێستا حزبه‌كه‌یان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت ئه‌ویش نه‌خۆشكه‌وتن و غائیبوونی سه‌رۆكی حزبه.
ناوبراو وتی ( پێش ئێمه پارتی دیموكراتی كوردستان توشی ئه‌م بابه‌ته بوو ساڵی ١٩٧5 كه‌ئاشبه‌تاڵ هاته كایه‌وه تا ١٩٧٩ ئێمه نه‌مان زانی سه‌رۆكی پارتی كێیه خۆشیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردبوو مه‌لا مسته‌فا سه‌رۆكیانه یاخود سه‌رۆكیان نیه، دواتر له ساڵی ١٩٧٩ كۆچی دوایی كرد كۆنگره‌یان به‌ست ئینجا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان یه‌كلایی كرده‌وه.
ته‌نانه‌ت كه ئه‌ویش له ژیاندا بوو شتێكیان پێكهێنابوو به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی كاتی به‌بێ كۆنگره و به‌بێ هه‌ڵبژاردن هاتبووه كایه‌وه بۆ هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراو بوو، هه‌رچه‌ند ئێستا پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌كلابوه‌وه به‌قازانجی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ش هه‌ر سه‌رۆك بووه واته به‌وجۆره سه‌یری ده‌كه‌ن كه هیچ كۆنگره‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی لێ نه‌سه‌ندۆته‌وه و خۆیشی ده‌ستی له كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه به‌ڵام ئێمه هه‌موومان ده‌زانین له (١٩٧٥) ه‌وه تا (١٩٧٩) ئه‌وه‌نده‌ی كه مه‌لا مسته‌فا له‌ململانێدا بوو له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا و ئاگای له كاروباری سیاسی نه‌بوو وه ئه‌وه‌نده خه‌ریكی شتی تر نه‌بوو ئه‌وان پێش ئێمه توشی ئه‌م كێشه‌یه بوون پاش ئه‌وانیش په‌كه‌كه توشی ئه‌م حاڵه‌ته بوو كه سه‌ركرده‌كه‌ی گیرا و خرایه زیندانه‌وه و ئه‌مان هه‌ر به سه‌ركرده‌ی خۆیان داده‌نا).
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ری تر بۆ بزاڤ دواوه‌و بۆ خوێندنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانیشی سه‌ردانی به‌شی دیدار بكه.
د.ع