25/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوژمن هەر چیم بەسەر بێنێ
دوژمن هەر چیم بەسەر بێنێ
ورەم هەیە بە سپێدە
خاكم تەفر و تونا بكا
دواڕۆژ لای من پڕ ئومێدە
دوژمن چرام خامۆش بكا
ژینم تاڵ و ناخۆش بكا
خاک و زێدم داگیر بکا
دەست لەگەردنم گیر بکا
چی مێژوومە ڕەشی بکا
نیشتمانم بەش بەش بکا
ئاساییە من هەر نامرم
بەفیشەكی هیچ نەیارێ
بەڵام كوردێك كورد بكوژێ
بەزەویدا دەچمە خوارێ