25/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەسعود بارزانی: رێگە بە هیچ لایەنێك نادرێت كوردستان بكات گۆڕەپانی یەكلایكردنەوەی ململانێیەكانیان
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی گرژیەكەی چەند رۆژی رابردووی نێوان هێزەكانی پەكەكەو حزبی دیموكراتی ئیران راگەیەراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە رێگە بە هیچ لایەنێك نادرێت كوردستان بكات گۆڕەپانی یەكلایكردنەوەی ململانێیەكانیان.
هەروەها بارزانی راشیگەیاندووە: نابێ شەڕی خۆكوژی هەبێت و خوێنی كورد بە دەستی كورد بڕژێت و پێویستیشە حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵی خۆی بخاتەگەڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەو ڕێگەگرتن لە تەشەنەكردنی بارگرژیی نێوان ئەم دوو لایەن.
داواشی كردوە كە پێویستە لایەنەكان لە ئاستی بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی بن، هەر جۆرە شەڕ و پێكدانانی نێوان لایەنە كوردییەكان زیان لە پێگە و ناوبانگی گەلی كوردستان دەدات و ئاسوودەیی و هیوای خەڵكی كوردستانیش تێكدەدات.