25/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چەند دەترسم وەکو جاران ؟
چەند دەترسم وەکو جاران
شەڕی ناوخۆ سەرباتەوە
لەبەر ڕێژنەی گوللەی یەکتر
گوڵ بەترس دەم کاتەوە
چەند ئەترسم لاوانی کورد
نیشتمانم ،چۆڵکەن بڕۆن
چەند ئەترسم لەترسی شەڕ
مناڵ و پیر هەر غەم بخۆن
چەند ئەترسم باڵندەکان
وەکو ئێمە کۆچەری بن
چەند ئەترسم دایک و باوکان
لەخۆشی خاک بێبەری بن
دەبا مێژوو وانەیەک بێ
بەهەنگاو پێمانەوە
دەبا ئاشتی وانەیەک بێ
بە مولولەی خوێنمانەوە