به‌عقوبه‌ :زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ شاره‌كه‌ی هه‌ژاند
24/05/2015 نوسەر: bzavpress

به‌عقوبه‌ :زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ شاره‌كه‌ی هه‌ژاند

زنجیرەیەک تەقینەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی بەعقوبە روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ١٥كه‌س  برینداربوون ، جگە لەوەی ٨ کەسی تریش برینداربون لەئەنجامی چاندنی بۆمبێکی چێندراو لەناوچەی مەنجەرە لە ناوەراستی بەعقوبە.

شایانی باسه‌ تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەعقوبە دووبۆمبی چێندراوو ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو بون لەچەند ناوچەیەکی جیاوازدا کە برینداربونی ١٥ کەسیان لێکەوتۆتەوە.یەکێک لەتەقینەوەکان بەھۆی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوە وه‌ بووه‌ کە سێ کەس برینداربون لە باکوری خۆرھەڵاتی بەعقوبە، چەند کەسێکی تریش لە باکوری بەعقوبە برینداربون.ھێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی روداوەکە بۆ چڕترکردنەوەی پشکنینی خاڵەکان لە بەعقوبە، بەھۆی ئەگەری بونی ژمارەیەکی تری ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراو لە شارەکەدا.