21/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ٩
به‌شی سێهه‌م
هوَكارهكانی سه‌رهه‌ڵدانی عه‌لمانیه‌ت له جیهانی ئیسلامییدا
به‌شی سێهه‌م : هوَكارهكانی سه‌ر هه‌ڵدانی عه‌لمانیه‌ت له جیهانی ئیسلامییدا ...
باسی یه‌كه‌م: له‌ڕێلادان له‌نێو ئوممه‌تی ئیسلامییدا
باسی دوووه‌م : پیلانه ده‌ره‌كیه‌كان ...
باسی یه‌كه‌م: له‌ڕێلادان له‌نێو ئوممه‌تی ئیسلامییدا
دیاره هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و خراپلێكدانهوه، ئه‌و دوو نهخوَشیه بوون، كه لهكوَتاییهكانی دهسهلاَتی ئیسلامییدا سه‌ریان هه‌ڵدابوو، بۆیه قسه‌كردن له‌وه‌ی، بۆچی تێكشكانی موسڵمانان دواكه‌وت؟ قسه‌كردنێكه، چه‌ندین لق و پوَپ و ڕێگه‌ی جوداوازی لێده‌بێته‌وه، بهلاَم سنوورداركردنی چه‌مكه وێناییهكان ـ المفاهیم التصوریه ـ ی ئیسلام، له‌چه‌ند واتا و بهڵگهنمایهكی ته‌نگ و دیاریكراودا، دیارترین هوَكار و ئهنجامیشه له‌یه‌ك كاتدا، له ئه‌نجامی ئه‌و لاوازییه‌وه هاتبوو، كه توشی موسڵمانان ببوو:(حب الدنیا وكراهیه الموت).
هه‌روه‌ك ئه‌و سهرشوَڕییهی كه بههوَی وازهێنان له‌جیهاد - به‌مانا فراوانه‌كه‌ی وشه‌كه - سزایه‌ك بوو، خودای گه‌وره وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، موسڵمانانی پێ هه‌ڵسه‌نگاند.
له فیقهی په‌روه‌رده‌یی ئیمانییشدا زانراوه، خودای گه‌وره، تاوان به‌تاوان سزا ده‌دات، كه قورسترین جۆری سزادانه، هه‌ربۆیه ئوممه‌تی ئیسلامیی، له‌سه‌ر لادان و لار و لهوێرییهكهی، لهكردهوهیدا، لهڕهوتاریدا ـ كه زوَرترین بواری لادان بوو له‌چاو بیروباوه‌ڕ و وێناكردندا ـ سزادرا.
ئه‌وه‌ش بۆخۆی، هوَیهك بوو بۆ ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێن و ههستبزوێنانهی كه له ڕۆژههلاَتهوه بۆ ڕۆژئاوا، لاشه‌ی هه‌رێمی ئیسلامی‌یان شه‌ڵاڵی خوێن كردبوو، بۆ نموونه‌ش، ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه زانستیه‌ی، كه هه‌ژمونی به‌سه‌ر ژینی ئیسلامییدا كردبوو، له‌كاتێكدا ئه‌وروپا توَزی ڕابردووی له‌سه‌ر خوَی ته‌كاندبوو، هانی هه‌نگاونانی ده‌دا، تاكو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی زانست و دۆزینه‌وه، به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها ئه‌و لاوازییه مادی و مه‌عنه‌وییه‌ی، كه ولاَتانی ئیسلامیی وه‌كو پاروویه‌كی چه‌ور لێكردبوو بۆ بێباوه‌ڕان، ئه‌وروپاش، پاروو پاروو، به‌لێزانانه دهیانقوَستهوه، تاكو خه‌ریكبوو ولاَتی حهرهمهینیش داگیربكه‌ن، هه‌روه‌ك تێكشكانی ئیسلامییه‌كان له‌جه‌نگی(سان جوَنار) و پاشه‌كشه‌ی خێرای مه‌مالیكه‌كان له میسردا له‌به‌رده‌م ناپلیوَندا، ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بوون بۆ ئه‌و دوو هوَكارهی باسمانكردن - چه‌قبه‌ستوویی و بێبازاڕیی زانستیی ، لاوازی مادیی و مه‌عنه‌ویی - سه‌ره‌تایه‌كی ترسناكیش بوون بۆ كۆتایی دهسهلاَتدارێتی ئیسلامیی، نه‌ك له جیهاندا به‌ته‌واویی، به‌ڵكو كۆتایی هاتنی دهسهلاَتهكهی له‌خاكی ئیسلامییشدا.
كاتێك ده‌ڵێین: ئه‌و لادانه، هوَكاری داڕووخان و تێك‌شكان بوو، بێگومان ئه‌و هوَكاره دهرهكیانهش له‌بیرناكه‌ین، كه خوَیان له سه‌ركه‌وتنی بێباوه‌ڕاندا له‌ڕووی زانستی و سه‌ربازییه‌وه، ده‌بینیه‌وه، ئه‌و ڕقه شاراوه خاچپهرستییهش، كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزمدا، سریه نهێنیه‌كانیان بلاَوكردبووهوه، وه‌لێ لوَژیكی ئیسلامیی جێگیر، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌رچه‌ند هێزی ده‌ره‌كیی گه‌وره‌بێت، هه‌رچه‌ند پلانی داڕێژراو و پێچه‌وانه‌ش هه‌بووبێت، هێشتا گومانی تێدا نیه، كه موسڵمانان، ته‌نیا له‌لای خوَیانهوه نه‌بێت، كه‌س بۆیان نایه‌ت، ئه‌وه‌یش به‌پێی ئه‌و ڕێسا بڕاوهیهی كهسوننهتی خودایه: (ژَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ ڵمْ ێكُ مُغَیِّرًا نِعْمَهً أَنْعَمَهَا عَڵی قَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِیعٌ عَلِیمٌ )( الانفال:53) پێغه‌مبه‌ریش به‌و فه‌رموده‌یه‌ی ڕوونتری ده‌كاته‌وه، كه‌ده‌فه‌رموێت:( وَإِنِّی سَأَلْتُ رَبِّی ڵُمَّتِی، أَنْ لاَ یُهْلِكَهَا بِسَنَهٍ بِعَامَّهٍ، وَأَنْ لاَ یُسَلِّگَ عَڵیْهِمْ عَدوا مِنْ سِوَی أَنْفُسِهِمْ، فَێسْتَبِیحَ بَیْچَتَهُم)(رواه مسلم).
به‌كورتی ده‌توانین بڵێین:هه‌روه‌كو چوَن عه‌لمانیه‌ت له‌ڕۆژئاوادا، له‌ئه‌نجامی ئازادكردنی ئایینی نهسرانیهتهوه هاته گوَڕێ، له‌جیهانی ئیسلامییشدا، له‌ئه‌نجامی له‌ڕێلادانی موسڵمانانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا،ئه‌ویش به‌مشێوه بوو:
1: لادان ـ انحراف ـ له چه‌مكی په‌رستراوێتی (ألوهیه)دا، هه‌ندێ له زانایانی عه‌قیده، یه‌كتاپه‌رستیی له په‌رستراوێتیدا، ده‌كه‌ن به دوو به‌شه‌وه:
أـ یه‌كتاپه‌رستیی گوێڕایه‌ڵیی و شوێنكه‌وتن(حاكمییه‌ت).
ب ـ یه‌كتاپه‌رستیی ویست و مه‌به‌ست (عوبودییه‌ت).
به‌پێی ئه‌و دابه‌شكردنه، لادان له‌نێو ئوممه‌تی ئیسلامییدا، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
یه‌كه‌م: لادان له گوێڕایه‌ڵیی و شوێنكهوتندا
موسڵمانان ئه‌و ڕێسا یه‌كتاپه‌رستیه گه‌وره‌یه‌یان له‌بیركرد كه:(گوێڕایه‌ڵیی بۆ دروستكراو نیه، لهسهرپێچیی كردگاردا ). له‌و ئایه‌ته‌ش بێئاگابوون، كه‌ده‌فه‌رموێت: (اتَّبِعُوا مَا أُنْزِڵ إِڵیْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَڵا تَتَّبِعُوا مِنْ دونِهِ أَوْلِێاوَ)(الاعراف:3). به‌وه‌ش، ئه‌م جوَره لهبهندایهتیی، یا به‌شێكیان، به‌خشیه دهسهلاَتدار و والی و زانایانی ده‌مارگیر و مه‌زه‌ب و شێخی ڕێبازه سوَفیگهرییهكان، سه‌رباری ئه‌و جادوگه‌ریی و فاڵگرتنهوهیهی، كه بههوَی نه‌زانیی و ساده‌ییه‌وه، باڵی به‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلامییدا كێشابوو، بارودۆخیان بۆ ڕه‌خسابوو، كه زاڵ‌بن به‌سه‌ریاندا، له‌و كاته‌شدا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌جیهانی ئیسلامی‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ببوو، سیان بوون، ده‌وڵه‌تی مهغوَل له‌هیندستان و، ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی له ئێران و، ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ناوچه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی، ده‌توانرێت ئه‌وه بوترێت: به‌شێوه‌یه‌ك له ئیسلام لایدابوو، ته‌نیا به‌ناو ئیسلامیی بوو، ده‌وڵه‌تێكی شیعیی ڕافیزیی بوو، حوكم تێیدا، به‌پێی ڕای شیعه ده‌مارگیره‌كان به‌ڕێوه ده‌چوو، ته‌نیا كاری ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌وه‌بوو، هه‌ڵكوتێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی، بۆ هیچ شتێكسش نا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كهسوننه مه‌زه‌ب بوو.
هه‌رچی ده‌وڵه‌تی مهغوَل بوو، هه‌ندێ پاشای لێده‌ركه‌یت، وه‌كو(ئوَرهنك زیب)، ئه‌وا به‌ته‌واوی له ڕاستیه‌كانی ئیسلام نه‌شاره‌زابوون، تێگه‌یشتنیان له ئیسلام، تێكه‌ڵ كرابوو بهزوَرێك له شتی پڕووپوچ و وێناكردنی هه‌ڵه، ئه‌وه‌ش شتێكی ناموَ نه‌بوو، چونكی مهغوَل ئایینی بێگه‌ردی ئیسلامی‌یان وه‌كو خوَی وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه وه‌ریانگرتبوو، كهئوممهتی ئیسلامیی تێیدا بوو، هه‌روه‌ك لهكوَتاییهكانی سه‌رده‌می دووه‌می عه‌باسیه‌كانه‌وه، هاتبوونه ناو ئاینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك، له‌و كاته‌دا ململانێ مهزهبیی و فیكرییه‌كان و تاقمه باتینیهكان، لاشه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی‌یان كرموَڵ كردبوو، كهوایلێكردبوون، چی له جیهانی ئیسلامییدا هه‌بوو بیچننه‌وه، دواتریش چونه نێو ئایینی نه‌ته‌وه دوڕووه‌كانه‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر شێوه به‌رزه‌كه‌ی خوَی، به‌ڵكوئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌و ڕۆژگاره‌دا باو بوو.
پاشان،ده‌وڵه‌تی عوسمانی،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كهباشترینی ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته بوو له‌ڕووی عه‌قیده‌و ڕهوتارهوه،بهلاَم دوور بوو له‌ڕێبازی خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدین و كاره‌كانیانه‌وه و، به‌پێی كه‌م و زوَریی و دوور و نزیكیی خه‌لیفه‌كانیان دیاریده‌كرا، هیچ كۆڵیارێكی ده‌ستپاك، ناتوانێ نكۆڵیی له‌سه‌روه‌ری و جیاكه‌ره‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بكات، كه شایه‌نی پیاهه‌ڵدان و ڕێزن، هه‌ر ئه‌و دهوڵهتهبوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌موسڵمانان ولاَتهكهیان له‌ده‌ستدابوو له ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا ـ ئه‌نده‌لوس ـ وایكرد فتوحاتی ئیسلامیی و بلاَوبوونهوهی ئیسلام له ئه‌وروپای ڕۆژههلاَتدا، بگاته ئه‌وپه‌ڕی، هه‌رئه‌ویش بوو، ئه‌و ده‌مكردنه‌وه ئه‌وروپییه‌ی تێك‌شكاند، كه‌خه‌ریك بوو قه‌پ بكات به‌جیهانی ئیسلامییدا، ئه‌و ڕوحیه‌تی گیانبازییه‌ی بۆ بانگه‌وازی ئیسلامیی و بلاَوكردنهوهی هه‌یان بوو له ئه‌وروپادا، یه‌كێكیتره له‌و شانازییانهیان كهمێژوو به‌نه‌مریی توَماریكردووه.
وه‌لێ ئه‌و شانازییانه، ده‌وڵه‌تی عوسمانییان، له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هێڵی لادان له‌و خراپه‌كاریانه‌ی كه پێشونانی خوَیان بۆیان به‌جێهێشتبوون، دوورنه‌خسته‌وه.
له‌و دیاردانه‌ش كه په‌یوه‌ستن به بنه‌ماكانی حوكم و ڕێبازهكهیهوه، ئه‌وه‌بوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له ڕووی كرده‌ییه‌وه، مه‌زه‌بی حه‌نه‌فییان بهدهمارگیرییهوه جێبه‌جێده‌كرد، بۆیه زاناكانی عوسمانییه‌كان، دژی ڕێپێدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئیجتیهاد بوون له‌لایه‌ن زانایانیتری ئیسلامه‌وه، كه له‌سه‌ده‌ی چواره‌مه‌وه بههوَی هوَكار گه‌لێكه‌وه داخرابوو، ئه‌م دژایه‌تیه‌ش، خوَی له‌و دوژمنایه‌تیه‌دا بینیه‌وه، كهدهوڵهت دژی هه‌ر جولاَنهوهیهك و بیرێكی تازه‌گه‌ری دژ به چه‌قبه‌ستویی، پیادهیدهكرد، هه‌ندێك له‌و جولاَنهوانه، كه‌ل ه قورئان و سونه‌وه وه‌رگیرابوون، بانگه‌وازی هه‌ڵسان و ڕاپه‌ڕین له‌و بارودۆخه‌یان ده‌كرد، وه‌كو بانگه‌وازی موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوولوه‌هاب (1206)ی كوَچی و بانگه‌وازی ئیمامی شه‌وكانی (1250)ی كوَچی و شێخی (ئالوسی)(1343)ی كوَچی و ئه‌وانیتر.
له‌ولایشه‌وه له‌و قوَناغهدا، له‌شكری عوسمانی به‌كه‌ڵك نه‌ده‌هات، كه هه‌روا بمێنێته‌وه له كوَمهڵێك خوَبهخشی شمشێر به‌ده‌ست و ئه‌سپ سوار پێك بێت، بارودۆخی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تیی، بوونی له‌شكرێكی سیسته‌ماتیكی په‌روه‌رده‌كراوی ده‌خواست، كه ئامرازه تازه‌كان به‌كار بهێنێت و خوَی بۆ جیهاد ته‌رخان بكات، هه‌روه‌ك بارودۆخی نیزامیی ئه‌م سوپایه، له‌توانای ده‌سته‌ی زانایاندا نه‌بوو، چونكی زاناكان دووربوون له‌م كاروبارانه‌وه و پێیان وابوو كه شتی ڕه‌مزین و شایه‌نی گرنگی پێدان نین، هه‌روه‌ها له‌توانای خودی سه‌ركرده‌كانی سوپاشدا نه‌بوو، خوَیان سازكه‌ن بۆ ئه‌و بارودۆخه، چونكی ئه‌و چه‌قبه‌ستوییه زانستی و زه‌ینیه‌ی ـ كه‌ئیسلام لێی به‌رییه ـ هه‌موو هه‌لێكی په‌ره‌گرتن و داهێنانی له ناودهدا، بۆیه ده‌وڵه‌ت پهنایبرد بۆ پادشاكانی ئه‌وروپا، كه له‌تێڕوانینی خوَشیاندا به(به‌رازی بێ‌ڕێز ) یان ده‌زانین، بهلاَم به‌ناچاری داوای ڕاهێنه‌ریان لێ ده‌كردن بۆ سوپاكه‌یان، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی ئیسلامییدا، ڕاهێنه‌ری بێباوه‌ڕ، سه‌رپه‌رشتی سوپای ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی گرته‌ده‌ست، كه له ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و سویده‌وه ده‌هاتن.
زوَربهی موسڵمانان، به فه‌رمانڕه‌وا و ژێردهستهیانهوه، وازیان له ئیسلامه‌كه‌یان هێنابوو، له‌جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیدا، سست بوون، له‌نێو خوَشگوزهرانی و ڕابواردندا نوقم ببوون، خوَیان به‌دنیا و ئاره‌زووه‌كانیه‌وه وابه‌سته كردبوو، ببوونه چه‌ندین گروپ و پارت و ده‌وڵه‌تی ململانێكهرهوه، هاوكات بلاَوبوونهوهی نه‌زانیی له‌نێو هه‌موو موسڵماناندا، له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌و ولاَتهكانیدا و دوورییان له زانسته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له چاخه دوایینهكاندا، كه بهسهدهكانی داڕمان ناوده‌برێت، دوای ئه‌وه‌وه هات كه له‌سه‌رده‌مه زانستیه زێڕینهكاندا، تروَپكی شارستانیه‌تیان گرتبوو، ههرخوَیان ڕێبه‌رایه‌تی كاروانی مرۆییان ده‌كرد بۆ هه‌موو به‌ره‌وپێشچونێكی دروستی فیكریی و جێبه‌جێكردنی، دیاره بهربلاَویی نه‌زانیی له‌نێو زوَربهی موسڵماناندا، له‌ڕاستیدا گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجامی دووركه‌وتنه‌وه له ئیسلام، چونكی پشتههڵكردنیان له‌زانست و سهرقاڵنهبوون پێیه‌وه، بۆخۆی بریتیه له وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له ئیسلام و، جێبه‌جێنه‌كردنی حوكمه‌كانی و، ڕێنمونی وه‌رنه‌گرتن لهڕێبهدێییهكانی، كه له ئه‌نجامی وابه‌سته‌بوونیان به‌دنیا و خوَشیهكانی و ململانێكردنی یه‌كتری له‌سه‌ریی و شهڕلهپێناوداكردنی و په‌له‌كردن و خێرایی له‌به‌ده‌ستهێنانی دهسهلاَت وپێگهدا بووه، هه‌روه‌ها حه‌زی كوَكردنهوهی پاره‌و هه‌وڵی چێژوه‌رگرتن لهخوَشیهكانی جه‌سته، به‌خواردن و خواردنه‌وه و ژنهێنان و كوَشكهكان و سه‌رجه‌م ئه‌و خوَشیانهی تری دنیا ، دیسان بۆ خوَیان هوَكاری تێك‌شكان بوون.
له‌ڕاستیدا ئیسلام موسڵمانان به پابه‌ندبوونه‌وه هانده‌دات بۆ ده‌ستگرتن بههوَكارهكانی زانست و كوَڵینهوهی زانستییه‌وه و، پێشبڕكێكردن تێیدا و به‌ده‌ستهێنانی زوَرترین پشك لێیان، له هه‌موو ئه‌و بوارانهیدا كه سودبه‌خشن، چونكی زانست، هوَكارێكه لههوَكارهكانی ئه‌و هێزه‌ی، كه‌خودای په‌روه‌ردگار فه‌رمانیكردووه بهئامادهكردنی و خوَپڕچهككردن به‌پێی توانا‌و هه‌وڵی گونجاو، بهلاَم زوَربهی زوَری موسڵمانان، كاتێ وابه‌سته‌بوونی ده‌روونیی به‌چێژه‌كانی دنیاوه، ڕووی تێكردن و هه‌موو شتێكی به‌رده‌ست و خێرایان به‌باشتر زانی، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ڕوو له‌فێربوون و فێركردن وه‌رده‌گێڕن، تا وای لێدێت، زه‌حمه‌ته‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی جوَرهكانی مه‌عریفه به‌سووده‌كان، به‌رهه‌می نابێت و، ئیسلامی‌یش ده‌بێته نه‌ریتێكی بۆماوه‌یی و بهزوَرسهپاندنێكی ڕێژه‌یی، نه‌ك شوناسێكی خۆویستانه‌ی هه‌ڵبژێردراو، كه لهبهرچاوڕوونیهكی زانستیه‌وه به‌رهه‌م دێت، هه‌روه‌كو چوَن سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئیسلام به‌و شێوه‌یه‌بوو.
به‌وه‌ش ده‌گه‌ینه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م باسه‌دا، كه‌بریتیه له‌لادانی موسڵمانان، بههوَی نه‌زانییان له‌به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌كانی ئایینه‌كه‌یان و، سوننه‌ته‌كانی خودا له ژین‌دا و ، بێتواناییان لهههڵكردن و ڕێكردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا، ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ دزه‌كردنی عه‌لمانیه‌ت بۆ ڕۆژههلاَتی موسڵمان.
دووه‌م: لادان لهیهكتاپهرستیی ویست و مه‌به‌ستدا
سوَفیگهریی، له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا، بههوَی چه‌ند هوَكارێكی تایبه‌ته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، له‌وانه: لاوازیی خیلافه‌تی ناوه‌ندیی، یا لادان و له‌ڕێده‌رچوون و ڕۆچوونی خه‌ڵكیی لهخوَشگوزهرانیدا و، پشتههڵكردنیان له گرنگیدان به‌ڕۆژی دووایی، وه‌لێ لادانه‌كه به‌پله‌ی یه‌ك، ڕووی له ده‌سته سوَفیگهرییهكانیش كرد و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، جوَرێك له نزیكییان، لهدهستگرتن به‌سوننه‌ت و شوێنكه‌وتنی پێشینه چاكه‌كان، له‌وانیشدا سه‌ریهه‌ڵدا.
یه‌كێك له هه‌ڵه سه‌ره‌كیه‌كانی فیكری سوَفیگهریی، ئه‌و تێڕوانینه دوژمنكارانهیهیه، كه له‌به‌رامبه‌ر دنیادا هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی كه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت، كاریگه‌ر بووبێت به‌فیكری بووزیی و فه‌لسه‌فه‌ی ئیشراقی.
تا وایلێهات، خه‌ڵكی گشتیی، به ڕێبه‌رایه‌تی سوَفیگهرهكان، ڕوویانكرده سروت و ویرده‌كان و، دهسهلاَتدار و هاوڵاتیانیش، ڕوویانكرده ئاره‌زوو و ڕابواردنهكان، ئه‌م تێكه‌ڵكردنه بێمانایه‌ی سوَفیهكان، به‌یه‌كه‌م سه‌رئێشه‌ی فیكریی داده‌نرێت له‌بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامییانه‌دا، به‌ڵكو یه‌كه‌مین سه‌رئێشه بوو، كه‌توشی كییانی ئوممه‌تی ئیسلامیی هات و داڕووخان ڕووی تێكرد.
بههوَی ئه‌م نهبانیهوه، چه‌مكی عیبادهت له‌چوارچێوه‌ی هه‌ندێ دروشم و زیكردا، سنووردار كرا، ته‌نانه‌ت پابه‌ندبوون به‌و تێڕوانینه‌وه، واته نه‌توانینی هه‌ڵسان به‌جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ پایه‌ی ئیسلام، وه‌كو زه‌كات، ئه‌و گوزارشته‌ی كه له‌هه‌ندێ له‌ڕێبه‌رانی سوَفیگهریهوه گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كاتێ گوێیان له‌م ئایه‌ته بووه له‌باره‌ی فریشته‌كانه‌وه: (یُسَبِّحُونَ اللَّیْڵ وَالنَّهَارَ ڵا ێفْتُرُونَ)(الانبیاو:20) وتویانه:(ئه‌ی ئێمه چیمانه، تا بێزار و ماندوو بین)؟ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه له جیهانی ڕاسقانیدا، نه‌زانبوون له‌به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌كانی عیبادهت و، مه‌به‌ستی بوونی مروَدا له‌سه‌ر زه‌وی، چونكی قورئان به‌دوور و درێژی ڕوونیكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كهموسڵمان - كاره دنیا ییه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بووبێ - له‌ناخی ده‌روونیه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كات، ئه‌و كاتێ له پێناوی ماڵ ومنداڵهكانیدا زه‌حمه‌ت ده‌كێشێت، به عیبادهت بۆی ده‌نوسرێت، ته‌نانه‌ت له‌كاتی گه‌ڕانی به‌دوای زانست و فێركردنی خه‌ڵكیدا، یا سه‌فه‌ركردنی له‌زه‌ویدا به‌دوای ڕزق و ڕۆزیدا، یا بۆ ناسینی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سه‌ر زه‌وی، هه‌مووئه‌مانه به‌عیباده‌ت ده‌زانێت، بهلاَم له‌ولاوه، موریدێك وای لێدێت، عیبادهت ته‌نیا له‌نوێژ و زیكرهكاندا له‌قاڵب ده‌دات و، ڕووبه‌رێكی گه‌وره له ژینیدا بهچوَڵی ده‌بینێته‌وه، ئه‌و كاته په‌ناده‌بات بۆ شێخ و دهسبهتاڵیهكهی پڕده‌كاته‌وه، ئه‌ویش ـ شێخ ـ به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی بۆ داده‌نێت، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعیی له‌سه‌ر نیه و، له‌سه‌ر مورید پێویستی ده‌كات و، ده‌بێت ئه‌و هه‌موو ویرده دوور و درێژانه له‌به‌ربكات و بیانڵێته‌وه، سه‌رباری هه‌زاران ته‌سبیحات، هه‌ندێ جاریش داوای لێ ده‌كات، كه به‌سه‌ر زه‌ویدا، به‌بێ هیچ توێشوویه‌ك بگه‌ڕێت، تاكو یه‌قینی زیاتربێت و لهپشتبهستنهكهیدا به‌خودا، ڕاست بكات، به‌وه‌ش عیبادهت له‌سنوور ده‌درێ و، چه‌مكه‌كه‌ی ده‌شێوێنرێت و، لادان ڕووی تێده‌كات و، له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی تری، بێجگه له‌كانیاوی سازگاری قورئان و فه‌رموده‌وه، وه‌رده‌گیرێت.
جا كاتێك عوسمانیه‌كان هاتنه سه‌ر ته‌خت، كاره‌كه له‌و ئه‌ندازه‌یه خراپتر ببوو، لادانهكانیش پهرهیانگرت و، هه‌تا خه‌ڵكی وا گومانیان ده‌برد، عیبادهت به‌پله‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌یه كه شێخه‌كان و وهلییهكان، له‌و هه‌موو داهێنراوانه فه‌رمانیان پێكردووه.
ئوممه‌تی ئیسلامیی كه‌وته نێو هاوبه‌ش بۆ خودا بڕیاردانێكی ڕاسته‌قینه‌وه، به‌وه‌ی كه خه‌ڵكه ساده‌و نهزانهكه ـ به‌ڵكو هه‌ندێ له‌زانایانیش ـ كه‌وتنه ئه‌نجامدانی داهێنراوه‌كانی وه‌ك: سه‌ردانیكردنی گوَڕ و جێنزرگه و مه‌زاری پیاوچاكان و به‌پیرۆز ڕاگرتنی مردووه‌كان و، پشت پێبهستنیان له‌هێنانی چاكه و دوورخستنه‌وه‌ی خراپه‌دا، تا كار گه‌یشت به حاڵه‌تێكی ناخوَش و ناعهقلاَنی، ئه‌وه‌بوو، كاتێك سوپاكانی داگیركه‌ران په‌لاماری شاره ئیسلامییه‌كانیان ده‌دا، موسڵمانان هاواریان له‌و سه‌یید و وهلییانه ده‌كرد، كه سه‌دان ساڵ تێپه‌ڕیبوو به‌سه‌ر مردنیاندا، به‌نێوبانگترین دێڕه شیعر له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت:
یاخائفینَ مِن التَتَرْ لُوژُوا بقبڕ ابی عُمَرْ
ئه‌م بهلاَیه، سه‌ری كێشابوو بۆ سه‌ربازانی ئێشكگر و سنووره‌كانیش، كه له بنچینه‌دا بۆ جیهاد و تێكشكاندنی بێباوه‌ڕان دانرابوون، بهلاَم گوَڕابوو بۆگوَشه و ته‌كیه‌ی سوَفیهكان، ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌كانیش، ببوونه جێگه‌ی زانستێكی په‌تی و شوێنه‌واری په‌روه‌رده‌ی جیهادییان پێوه‌دیار نه‌مابوو، پڕۆگرامه‌كانی فێركردنیشیان، دواكه‌وتوو و بێكهڵك بوون.
سێیه‌م: لادان له چه‌مكی بڕوابوون به قه‌زا و قه‌ده‌ردا:
یه‌كێك له ڕۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌ڵمانیه‌كان، كاتێ باسی مێژووی موسڵمانان ده‌كات له‌سه‌رده‌مه دووایینهكاندا، ده‌ڵێت:(سروشتی موسڵمان وایه كه ملكه‌چی ویستی خودایه و ڕازییه به‌قه‌زا و قه‌ده‌ر و، به‌هه‌موو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی، ملكه‌چی خودای تاك و بهدهسهلاَته، بهلاَم بۆ ئه‌م گوێڕایه‌ڵیه، دوو شوێنه‌وار هه‌ن و جوداوازن له‌یه‌كتر، له‌سه‌رده‌می سه‌ره‌تای ئیسلامییدا، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له‌و جه‌نگانه‌دا كه به به‌رده‌وامی موسڵمانان تێیاندا سه‌ركه‌وتوو بوون، چونكی گیانی خوَبهختكردنی خستبووه ناو سه‌ربازه‌كانه‌وه، وه‌لێ له‌و سه‌رده‌مانه‌ی دواتردا، ببووه هوَكارێك بۆ ئه‌و چه‌قبه‌ستوویی و سڕبوونه‌ی، كهباڵیان به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامییدا كێشابوو، به‌وه‌ش به‌ره‌و شوَڕبوونهوهی فڕێ‌دا و، له‌و هێزانه‌ی كه ڕووداوه جیهانیه‌كان دروست ده‌كه‌ن، دایبڕی و پێچایه‌وه).
ئه‌و پیاوه كه بێباوه‌ڕیشه، هه‌ستی به‌و ڕاستیه كردووه، ڕاستی جوداوازی نێوان ئه‌و بڕوابوون بهقهدهرهی، كهپێشونان لێی تێگه‌یشتبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه دوایینه‌كان بهكارتێكردنی سوَفیگهرهكان، دایانهێنابوو، كه‌واته، تاوان تاوانی عه‌قیده نه‌بوو، به‌ڵكو تاوانی هه‌ڵگرانی بوو، هه‌ربۆیه شاعیری ئیسلام (موحه‌ممه‌د ئیقبال)له‌شیعرێكدا ده‌ڵێت:
مِنَ القُرْێن تَرَكُوا المَساعی وبِالقُرْێن قَدْ مَڵكُوا الپُّریّا
الی التَقْدیڕ رَدوا كَلَّ سَعْیٍ وكانَ زِمامُهُم قَدَراً خَفِیّا
تَبَدَّڵتِ الچَمائِرُ فی أُسارٍ فَما كَڕهُوهُ صارَ ڵُهُمْ رَچِیّا.
به‌ڵێ، گومانی تێدا نیه، ئه‌و شتانه‌ی توشی موسڵمان ده‌بێت، له ژێرده‌سته‌یی و لاوازیی و هه‌ره‌سهێنانی ده‌روونیی و مادیی، به‌قه‌ده‌ری خودا ڕووده‌دات، كه‌هیچ شتێك له گهردوونهكهیدا ڕوونادات، مه‌گه‌ر خوَی بیه‌وێت، هیچ شتێكی لاشاراوهنیه، به‌ڵكو له‌زانستی خوادا، چی بووه و چی ده‌بێت، وه‌كو یه‌كن، وه‌لێ موسڵمانان له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دواییدا، ئه‌م چه‌مكه‌یان تێكدا و، بڕوابوون بهقهدهریان، كرده پاساوێكی بێبناغه، بۆ لاوازیی و داڕووخانیان، ئه‌وه‌یان له‌بیركردبوو، قه‌ده‌ره‌كانی خودا، به‌پێی ئه‌و سوننه‌ته جێگیرانه ڕووده‌ده‌ن، كه بۆ مرۆكانی ڕوونكردووه‌ته‌وه، بهلاَم ئه‌وان لێی به‌ئاگانین و پشتگوێ‌یان خستووه. كه‌واته به‌رپرسیارێتیه‌كه، به‌ر پرسیارێتی خوَیانه به‌ته‌نیا، خودا‌ش سته‌م له‌كه‌س ناكات.
ئه‌و پشت بهخودابهستنهی، كه ڕێخوَشكهرێكی به‌هێزبوو بۆ بزاوتی جیهاد و ده‌رچوون به‌سه‌ر زه‌وی و گه‌ڕان به‌دوای هوَكارهكانی ژین‌دا، گوَڕا بۆ پاڵدانهوهیهكی نزمی خراپ، كه سوَفیهكان ناوی(یه‌قین)یا(قه‌ناعه‌ت) یان لێنابوو، هه‌مووشیان ده‌دایه پاڵ خودا و ده‌یانوت: له‌لای خوداوه‌یه!
بابزانین ئیمامی ئه‌بوحامیدی غه‌زالی(505ك) كه‌یه‌كێك بوو لهسوَفیگهره به‌نێوبانگه‌كان، چی ده‌ڵێت:( یه‌كه‌م پایه‌ی – خه‌واس - و هاوێنه‌كانی ئه‌وه‌یه، كه‌له بیابانه‌كاندا، بۆماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك یازیاتر، به‌بێ توێشو بڕوات و متمانه‌ی به به‌خشنده‌یی خودا هه‌بێت، به‌وه‌ی له‌سه‌ر ئارامگرتن به‌هێزی ده‌كات، یاخودا پوشی بۆ ئاسان ده‌كات تاكو بیخوات، یانژی جێگیری ده‌كات له‌سه‌ر ڕازی بوون به‌مردن. ئه‌گه‌رشتێك له‌وانه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وت، پایه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه، له‌ماڵی خوَیدا یا له‌مزگه‌وتێكدا، لهگوندێك، یاشارێكدا دابنیشێت، ئه‌مه‌یان له‌وه‌ی یه‌كه‌م پایه‌كه‌ی لاوازتره، بهلاَم هێشتا پشتی به‌خودا به‌ستووه،چونكی وازی له‌هه‌وڵدان و هوَكاره دیاره‌كان هێناوه و له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ژینیدا، بههوَی هوَكاره نادیاره‌كانه‌وه، پشتی به‌خودا به‌ستووه، ، بهلاَم هه‌ر به دانیشتنی له‌شاره‌كاندا، هوَكارهكانی بژێوی ڕووی تێده‌كه‌ن).
ئه‌مه و ئه‌گه‌ر زانیمان، ئه‌و قسانه له كاتێكدا نوسراون، كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی خاچپه‌رستی له‌و په‌ڕی توندییاندا بوون، ئه‌وكات ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ین، كهمهودای لادانه‌كه چه‌ند بووه!