22/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لی باپیر چوار پارچه‌ی كوردستان وه‌ك هه موو میلله‌ته‌كانی تر مافى ڕاگەیاندی ده‌وڵه‌تى هه يه
مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له میانی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنانی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه دا "گه‌لی كورد نه‌ك هه‌ر له باشووری كوردستان، له هه‌رچوار پارچه‌كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌وڵه‌ت دروست بكات، مادام ئه‌و مافه به میلله‌ته‌كانی دیكه‌ش ڕه‌وا بینراوه".
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی "خوای په‌روه‌ردگار له چه‌ندان ئایه‌تدا باسی له یه‌كسانی كردووه، بۆیه ئێمه وه‌كو ئیسلامییه‌كان پێمان وایه چۆن بۆ میلله‌تانی دیكه دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ڕه‌وا بووه، بۆ ئێمه‌ش مافی خۆمانه".
باسی له‌وه‌ش كرد "دروستكردنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به بنه‌ما هه‌یه، هه‌ر بۆیه پێویسته ئێمه ته‌بایی سیاسیی ناوخۆ پێكبهێنین، ژێرخانی ئابووریمان به‌هێز بكه‌ین، هێزێكی نیشتمانیی یه‌كگرتوو دروست بكه‌ین، ده‌ستوورێكمان هه‌بێت كه چه‌تر بێت بۆ هه‌موان، هه‌روه‌ها داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به دامه‌زراوه‌یی بكه‌ین، ئینجا ده‌توانین ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ین".