22/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سێبه‌رى ئه‌تاتۆرك به‌سه‌ر ئه‌ردۆگانه‌وه .
ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په ده‌ربچێت چى ئه‌بێت .؟. ئه‌گه‌ر ده‌ر نه‌چێت چى ئه‌بێت ؟. ئه‌گه‌ر ئاك پارتى (400) كورسى به‌ره‌و سه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت چى ئه‌بێت ؟ ئه‌گه‌ر نهیهینێت چى ئه‌بێت ؟.
ئێستا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست زۆر به‌باشى ئه‌م پرسیارانه‌یان دیراسهكردووه و ئیشى خۆیانیشى لهسهرئهكهن،به‌تیبه‌ت توركیا له‌م (14) ساڵه‌یدا له‌پاڵ ئاوه‌دانى و موعجیزه‌ى ئابورییه‌وه زۆر لاساریی كردووه له‌ناوچه‌كه‌دا،،جا دیراسهكردنیش پێویستى به‌داتاو پێدراوى وورد هه‌یه، مه‌سه‌له‌ن:
یه‌كه‌م: ئه‌مه یه‌كه‌مجاره،كورد وه هه‌ده‌په وه‌كو حزب به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ئه‌كات له‌توركیا.به‌جۆرێك ئه‌و ئاسته‌ى تێپه‌ڕاندووه هه‌ركه‌سه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تى ببێت به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ناوچه‌یه‌كدا .
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان و ئاكپارتى نه‌بونایه، كورد ئه‌م ڕۆڵه‌ى ئێستاى نه ئه‌بو له گۆڕه‌پانى سیاسی‌دا، به هه‌موو مێژووى كورد به‌قه‌د ئه‌م دووساڵه كورد له‌باكور نه توانیویه‌تى قسه بكات،نه سیاسه‌ت و خۆ ڕێكخستنه‌وه ئه‌نجام بدات .بێگومان ئه‌مه په‌یوه‌ستیشه به خه‌بات و فشارى كوردان و په‌كه‌كه‌شه‌وه .
سێهه‌م: سێبه‌رى ئه‌تاتۆرك ئه‌وه‌تا به‌شوێنى ئه‌ردۆگانه‌وه .ئه‌وه‌تا به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه،هه‌ده‌به حزبى جوارهمه دادى ئه‌ردۆغان ئه‌دات، وه‌لى حزبى دووه‌م و سێهه‌م هان به‌دواى ئه‌ردۆغانه‌وه...... توركیا ڕاسته توركن و توركیان، به‌ڵام خه‌ڵك و سیسته‌م نێوانیان زۆره، هه‌ر شارێك له‌توركیا خاوه‌نى ناسنامه‌ى خۆیه‌تى، ئه‌مه‌یه توركیا له هه‌موو وڵاتانى دى جیائه‌كاته‌وه .ئه‌كرێت ویلایه‌تێك یان كانتۆنێك له ئه‌مریكا،له ئه‌ڵمانیا، له ڕووسیا، یاسایه‌كى هه‌بێت و ئه‌وه‌كه‌ى تریش یاسایه‌كى تر..به‌ڵام ناكرێت ویلایه‌تێك ناسنامه‌یه‌ك و ئه‌وه‌كه‌ى تریش ناسنامه‌یه‌كى تر !. مه‌سه‌له‌ن: بچۆ بۆ ئیزمیر فول چه‌پ و نه‌ته‌وه‌یی و جوله‌كه‌یی و خۆرئاوایی ..له كۆنیا هه‌موو له‌چك و په‌چه‌و كۆنێرڤات و سێبه‌رى ئهربهكانن . ئه‌نقه‌ره پایته‌ختێكى گه‌رمى سیاسیی . ئیستانبول عاله‌مى خواى لێیه،عاله‌م نییه له تاران و به‌غداو قاهیره‌و ڕۆماو پارییس و له‌نده‌ن، به‌س عاله‌م وا له ئیستانبوله . ئامه‌د ناسنامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه پایته‌ختى كوردانه،،، وه‌ره بۆ ترابزۆن له‌سه‌ر ده‌ریاى ڕه‌ش وه‌ك بڵێی ئه‌مه توركیا نییه‌و به‌حه‌یاتى سه‌ریان به‌فه‌رزى خوایا نه‌كرده ......ئیتر ئاوا ..
چواره‌م: هیشتا موئه‌سه‌سات نه‌كه‌وتۆته سه‌ر سكه‌ى خۆى، هیشتا ترسى كودهتاو سیبه‌رى عه‌سكه‌ر هه‌رماوه.هیشتا ئه‌و ترسه هه‌یه كه سه‌رۆك خۆى جى ویست ئه‌وه بكات .هیشتا ترسى ته‌زویر بهواقعى دیارد (وه‌ك له وتارى بیشوو باسمان كرد)
بينجه م: دوو هه‌فته‌ى ئاینده، سه‌ره‌تاى وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌یه له‌مێژووى سه‌ده‌ى (21) ى كورددا،كورد له‌باكور ئه‌یسه‌لمێنێت كه تواناى پێكه‌وه ژیانى شار‌و حوكمڕانى دروست و دیموكراتیهتى هه‌یه .ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په 10% ى تێپه‌ڕاند،دوو قۆناغ دێته پێش،یه‌كه‌میان: ئازادكردنى ئۆجه‌لان و حوكمى خۆجێیهتییه بۆ كورده‌كان،كه جۆرێكه لهفیدراڵیهت،یان هه‌ر فیدرالیه‌ت خۆیه‌تى .قۆناغى دووه‌م: شه‌ڕ فرۆشتنه،به فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ى ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن نه‌یاره كوردهكانیهوه، به‌وه‌ى كه نه‌ته‌وه ئه‌كات به قوربانى چه‌پ ،به‌وه‌ى كه خهیاڵگهرایه....