21/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
داعش نیوەی خاکی سووریای بە دەستەوە
بە گوتەی ڕوانگه ی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە دەستبەسەرداگرتنی شاری مێژوویی 'تادموور' کە دەکەوێتە ناوەڕاستی سووریاوە، لە ئێستادا ڕێکخراوە چەكداری داعش نیوەی خاکی سووریای بە دەستەوە.
داعش بە کردەنی پانتایێکی فراوان و زۆری باکوور و ڕۆژهەڵاتی خاکی سووریای کەوتووەتە دەستەوە، ئەمەیش پاش دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارە مێژووییەیە 'تادموور' کە شەوی چوارشەممە داگیری کرد و لە چنگ هێزەکانی سوپای سووریای دەرهێنا.
ئەوناوچانەی کە لە سووریادا داعش دەستی ەبسەردا گرتوون: تادموور، ڕەققە، گرێ سپی، مەیادین و چەندان ناوچەی دیکەی بەرفراوان لە پاریزگای دێرزوور، ڕووبەرێکی فراوانی پارێزگای حەلەب و دەورووبەرەکەیشی هەر لە چنگ داعشدایە، هەروا ناوچەی حمس و حەسەکەیش بەشێکی داگیر کردوون.