پارتی: مەحاڵە پرۆژەی  دەستور بەبێ سازان بخرێتە ڕاپرسییەوە
21/05/2015 نوسەر: bzavpress

پارتی: مەحاڵە پرۆژەی دەستور بەبێ سازان بخرێتە ڕاپرسییەوە

وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەنێت، كە حزبەكەی لەگەڵ سیستمێكی پەرلەمانییە بۆ دەستوری هەرێمی كوردستان، بەڵام دەیەوێت جیاواز بێت و، نایانەوێ وەك سیستەمی عێراق یا هەر ولاتێكی تر بێت.

جەعفەر ئیمینكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو لیژنە دەستورییەی پێكهاتووە، پێویستیان بەدەنگی 2\3 ئەندامەكانی هەیە، بۆیە مەحاڵە بەبێ سازان پرۆژەیەك ئامادەبكرێ بۆ ڕاپرسی، ئەوەش میكانیزمێكی گونجاوە و لای پەرلەمانیش مەسەلەیەكی ئاساییە بەو شێوازە بێت.

وتیشی: ئەوەی گرنگە نابێ لایەنە سیاسییەكان بەچاوێك سەیری یەكتر بكەن كە سەنگەرگرتن بێت لەیەكتر یان شتێك بیانەوێ بیچەسپێنن، بەڵكو دەبێ هەمووان گوێ لەیەكتر بگرین و قبوڵی بۆچوونە جیاوازەكان بكەین، وەك پارتیش كراوەین.

جه ختيشى كرده وه ، پشتیوانی لیژنەكە دەكەن و وەك پارتیش لیژنەیەكی تریش دروست دەكەین بۆ پاڵپشتی لەو لیژنەیە، ئێمە دەمانەوێ سیستەمێك بۆ هەرێم هەبێ كە گونجاو بێت لەگەڵ واقعی هەرێمی كوردستان و نامانەوێ لەدانانی سیستەم لاسایی هیچ وڵاتێك بكەینەوە.