20/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هیلاری كلینتۆن: پەشیمانم لەوەی به‌شداریم له جه‌نگی دژ بەعیراقدا كردووه
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه هه‌ڵه بووه به‌شداری له جه‌نگی دژی عیراقدا كردووه.
هیلاری كلینتۆن وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی 2016 رایگه‌یاند: هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كات كه له ساڵی 2002 كاتێك كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بووه ده‌نگی داوه به جه‌نگی ئه‌مریكا له‌دژی عیراق.
هیلای ده‌ڵێت: به ڕاشكاوی دان به‌وه داده‌نێم هه‌ڵه بووم و له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانیشمدا ئاماژه‌م پێكردووه‌و له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و بۆنه‌كانیش به‌پێی پێویست باسم لێوه كردووه.
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جه‌نگی عیراق بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی چەکداری داعش سه‌رهه‌ڵبدات و له ئێستاشدا ئه‌مریكا یارمه‌تی عیراق ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر داعشدا سه‌ربكه‌وێت.