19/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق : ڕاگرتنى ئیستحقاقى هه‌رێم ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نیه
عادل عه‌بدول مه‌هدى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له ڕاگه‌یاندراوێکدا دەڵێ: ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی باسى ڕاگرتنى ئیستحقاقى هه‌رێم ده‌که‌ن له لایه‌ن به‌غداوه ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نیه و ئیستحقاقى هه‌رێم گه‌یشتووه.
ناوبراو وتیشى: به‌شه بودجه و موچه‌ى هه‌رێم واجبێکى شه‌رعیه و مافى هاوڵاتیانه ده‌بێت حکومه‌تى ناوه‌ند پێوه‌ی پابه‌ند بێت.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا، عه‌بدول مه‌هدى داواى له له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردوە زانیارى راست و دروست بده‌ن.
وه‌زیرى نه‌وتى ئێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد:" ئێستا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ له‌یه‌ک گه‌یشتن و نه‌مانی گرژییه‌کان، حکومه‌تى ناوه‌ند و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کێشه وگرفته‌کانی نێوانیان به‌ڕێکه‌وتن و دیالۆگ چاره‌سه‌رده‌که‌ن و ده‌بێت هه‌موان ڕێز له ڕێکه‌وتن نامه‌که بگرین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌نارده‌ى نه‌وتى که‌رکوک زیادى , کردوه له‌چاومانگى پێشوودا و ئێستا ڕۆژانه نزیکه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کرێت.