19/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دەمیرتاش: ئامانجی هێرشه‌كان كوشتنی كاندید و به‌رپرسانی باڵای پارته‌كه بووە
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دو ته‌قینه‌وه له شاره‌كانی ئاده‌نه‌و مێرسین له باشوری توركیا باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان كرده ئامانج، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شاری مێرسین به‌شداریی بانگه‌شه‌ی پارته‌كه‌ی كرد‌و ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كرد.
ده‌میرتاش رایگه‌یاند: ئامانجی هێرشه‌كان كوشتن و برینداركرنی كاندید و به‌رپرسانی باڵای پارته‌كه‌ی بوه و هه‌وڵی كۆمه‌ڵكوژیی بوه.
ئاشكراشی كرد: تائێستا (66) هێرش و كرده‌وه‌ی توندوتیژی باره‌گا و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌یانی كردوه‌ته ئامانج و کە مەبەست لێی هێنانه كایه‌ی ئاژاوه‌گێڕییه و ده‌یانه‌وێت رێگە لە هەدەپە بگرن.
دوێنێ به‌هۆی دو ته‌قینه‌وه‌وه له باره‌گاكانی هه‌ده‌په له شاره‌كانی مێرسین و ئه‌ده‌نا، شه‌ش كه‌س بریندار بون.