19/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هادی عامری: لە پارێزگای ئەنبار كۆتایی بە داعش دەهێنرێت
هادی عامری، سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر و فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رومادی لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری تكریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین ئاسانتر دەبێت.
باسی لەوەشكرد، شەڕی ئەنبار یەكلاكەرەوە دەبێت و لەو پارێزگایەوە كۆتایی بە داعش دەهێنرێت.
ڕۆژی سێ شەممە سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە سەربازییەكان، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی حەیدەر عەبادی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رومادی دەستپێدەكات و چەكدارانی هۆزەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕاوێژكارانی ئەمریكی بەشداری تێدادەكەن .
ڕۆژی یەكشەممە چەكدارانی داعش بەتەواوی شاری رومادییان كۆنتڕۆڵكرد و لە پەیامێكی دەنگیشدا ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش هەڕەشەی گرتنی هەردوو شاری بەغدا و كەربەلای كرد.