دڵشاد گه‌رمیانی داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات
19/05/2015 نوسەر: bzavpress

دڵشاد گه‌رمیانی داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات


دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ده‌كات.
له‌ وتارێكیدا كه‌ بۆ پێگه‌ی بزاڤ پرێسی ناردووه‌، دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات‌و پێی وایه‌ ئێستا باشترین هه‌له‌ بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ناوبراو له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی (ئەگەر كورد لەئێستادا سەربەخۆیی ڕانەگەیەنێ كە عێراق بەهۆی سیاسەتی چەوت‌و حوكمی ناداد پەروەرانەی شیعە لەناوخۆیانداو لەگەڵ كوردو ئەهلی سونەو شەڕی تائیفیان لەگەڵ هەموو ئەهلی سونە لەلایەك‌و لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی بەتایبەت‌و قەیرانی دارای كەمەرشكێنیان‌و نوقم بونیان لەگەندەڵی هەتا قوڕەلیتەو سەدان دەردو بەڵاو قەیران‌و گرفتاری تریان كەوای لێ كردون نەخۆش‌و كزو لاواز بن‌و نەیان پەرژێتە سەرئێمە، ئەم هەلەش لە دەس نەدەین‌و ئاوات‌و خەون‌و خەیاڵی سەد ساڵەیەی كورد لەم پارچەیەی كوردستان بكرێتە ئەمری واقع‌و دەوڵەتی كوردستان ڕاگەیەنرێ‌و خۆشمان بۆ هەموو ئەگەرو قوربانی دانێك ئامادەكەین، ئەگەرنا هەركات عێراق كەوتە سەرخۆی ئەوكات نەك خەونەكانمان نایەتەدی،بەڵكو خەونەكانمان بۆكاتێكی نادیار دەزڕێنن‌و ئاسایش‌و ئارامیشمان دەشێوێنن).
د.ع

لينكى وتاره‌كه‌:
http://bzavpress.com/Article_Detail.aspx?Articleid=3315&AuthorID=35