19/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لۆگۆی نوێی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا
به فه‌رمی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان بووه خاوه‌نی لۆگۆی تایبه‌تی خۆی .
اسماعیل خوڕماڵی ئه‌ندامی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند : دوای ئه‌وه‌ی كه بانگه‌وازمان كرد بۆ دروست كردنی لۆگی تایبه‌ت به كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان چه‌ند كه‌سێك دیزاینه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد و دواتریش ماوه‌كه‌مان درێژتر كرده‌وه تا دیزاینی زۆرترمان پێشكه‌ش بكه‌ن له كۆتایی دا دیزانیی مه‌حمود خۆشناو په‌سه‌ند كرا كه به چه‌ند تێبینی و ڕێنماییه‌كمان پێ ووت ، ئه‌ویش له‌سه‌ر پێشنیار و ڕێنماییه‌كانی ئێمه كۆتا دیزاینی ته‌قدیم كرد و له ڕۆژی 2015/5/17 له ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر درا و په‌سه‌ند كرا .
لۆگۆكه‌ش پێكهاتووه له صندوقێكی ده‌نگدان كه نوسراوی (كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێم) له‌سه‌ر صندوقه‌كه نوسراوه و له سه‌ره‌وه‌ش ئالاَی كوردستان نه‌خشێنراوه له كاتی خسته ناوی صندوكه كه به‌پیتی (ك) نه‌خشێنراوه به واتای كوردستان واته هه‌ڵبزاردنی كوردستان و هێمایه بۆ ده‌نگدانی كوردستانی .
سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌ڕێز اساعیل خورماڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند : كه له ئێستادا ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه ئاماده‌مان كردبوو په‌سه‌ند كراوه و له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستانی بلاَو كراوه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئیشی پێ ده‌كرێت .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا اسماعیل خورماڵی ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه نوسینگه‌یان ده‌بێت له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به پارێزگا نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش ، كه له كاتی دامه‌زارندنی كارمه‌ند بۆ ئه‌و نوسینگانه به دڵنیاییه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌زموونی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كرێت و ئه‌وله‌ویتیان پێ ده‌دریتَ و دامه‌زراندنه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی شه‌فاف و دوور له ده‌ستی حیزبی ده‌بێت . ئه‌و دامه‌زراندنه‌ش له كاتێكدا ده‌كرێت كه بڕی بودجه‌ی داواكاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له لایه‌ن په‌ڕله‌مان و وه‌زیری دارایی په‌سه‌ند بكرێت .