18/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کیری: لەماوەی چەند ھەفتەدا رومادی کۆنترۆڵ دەکرێتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ رومادی بە تەواوی کەوتە دەست چەکدارانی داعش ، ئەمڕۆ ھەزاران چەکداری حەشدی شەعبی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ھەڵمەتی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رومادی گەیشتنە بنکەی سەربازیی حەبانییە.
گەیشتنی ئەو چەکدارانە کە ژمارەیان بە نزیکەی ٣ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێت، دوای پەیامەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ھات کە ئاراستەی حەشدی شەعبی کردو تێیدا داوایلێکردن بەشداری لە رزگارکردنەوەی رومادیدا بکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رومادی ماوەی چەند ھەفتەیەک دەخایەنێت، کیری لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لە شاری سیئۆل-ی پایتەختی کۆریای باشور وتیشیی دڵنیام لە ماوەی چەند رۆژی ئایندەدا بارودۆخەکە لەو شارە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.