18/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆسەرگرتنی پڕۆسەی ئاشتی ئیمراڵی وەفدێك دەنێرێتە قەندیل
وەفدێكی سیاسی باكوی كوردستان، دوایی كۆبونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان دەچێتە قەندیل بۆ كۆبونەوە لەگەڵ سەكردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانن ، بۆ قسەكردن لەسەر پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا.
وەفدەكە پێكهاتوە لە پەروین بوڵدان، ئیدریس بوڵدان ئەندام پەرلەمانی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی دیموركراتی هەدیپ دیكاڵ و چەیلان باگرینیك، كە لە 5 نیسان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی كۆبونەوە، بڕیاریشە، 18 ئایار لەگەڵ پەكەكە كۆببنەوە لەسەر پڕۆسەی ئاشتی.
پەروین بوڵدان، لەو بارەیەوە وتی: ئێمە گوێ بە قسەكانی ئاكەپە نادەین دەمانەوێت پڕۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت، دەمانەوێت پڕۆسەكە سەربگرێت .