18/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌مین ئاهه‌نگی خولی ده‌رچوونی ئه‌نجامدا
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٥/٥/١٧ زانکۆی هەڵەبجە - فاکەڵتی پەروەردە و زانستە مرۆڤایەتیەکان یەکەمین ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم ئەنجامدا.
فاکەڵتی پەروەردە و زانستە مرۆڤایەتیەکان یەکەمین ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی هەریەک لە بەشەکانی ( زمانی ئینگلیزی ، بنەماکانی ئاین ، پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت ، زانستە کۆمەڵایەتیەکان) ئەنجامدا.
خوێندكاران به خۆشحاڵییه‌وه باسیان له‌و ڕۆژه كرد و پێیان وابو ئه‌ركی سه‌رشانیان هێشتا ته‌واو نه‌بووه و بۆیه پێویسته دوای ته‌خه‌روجیان له داموده‌زگا حكومییه‌كان دا دابمه‌زرێن و هه‌ر كامیان له شوێنی خۆیه‌وه خزمه‌ت به هاولاَتیانی هه‌رێمه‌كه‌یان بكه‌ن .
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس : لەم خولەدا (١٧١) خوێندکار لە بەشەکانی : زمانی ئینگلیزی (٥٤ خوێندکار) و بەشی بنەماکانی ئاین (٢٥خوێندکار) و بەشی کۆمەڵایەتی (٧٠ خوێندکار) و پەروەردەی وەرشی بنەڕەت (٤٢خوێندکار) بروانامەی بەکالۆریۆسیان پێ بەخشرا.
دواتر له ئاهه‌نگێكدا بڕوانامەی ڕیزلێنان لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیەوە بەخشرایە سەرۆک بەشەکان. پاشان هەریەک لە بەڕێز ڕاگر و بەڕێز د.نەریمان عبدالله علی سه‌رۆكی سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت بڕوانامەی دەرچونیان بەخشیە خوێندکاران .
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه یەکێکە لە زانکۆ نوێکانی هەرێمی کوردستان کە سەرەتا له یه‌ك فاكه‌ڵتی پێكهاتبوو ئه‌و كات سه‌ر به زانكۆی سلێمانی بوو، ئه‌ویش فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت بوو هه‌تاوه‌كو دروستبوونی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م فاكه‌ڵتیه سه‌ر به‌زانكۆی سلێمانی بوو.
فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌سێ به‌ش پێكهاتبوو ئینگلیزی ، كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.
له 8/7/2010 به‌بڕیاری ژماره 1670 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا وه‌ك زانكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
به‌ڕاگه‌یاندنی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له 16/2/2011 ده‌ستبه‌كاربوو .
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته‌باشووری شاری هه‌ڵه‌بجه كه زۆر نزیكه له گوندی عه‌بابه‌یلێ. زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌م فاكه‌ڵتی و كۆلێجانه پێكهاتووه : فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌و زانسته مرۆڤاییه‌تیه‌كان، كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش، به‌شی یاسا‌و به‌شی فیزیا.