17/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی داوای لە حەشدی شەعبی کرد بەشداری لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەنباردا بکەن
حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، داوای لە حەشدی شەعبی کرد، شانبەشانی ھێزە ئەمنییەکان و چەکداری ھۆزەکان، بەشداری لە پرۆسەی ئازاکردنی پارێزگای ئەنباردا بکەن.
ئەم داوایەی عەبادی دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بەبەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە پڕۆسەی پاککردنەوەو رزگارکردنی پارێزگاکە لەچەکدارانی داعش.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ھۆزەکانی پارێزگای ئەنبار داوایان لە حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق کردبوو، ھاوکاری سەربازیی بەپەلە بگەیەندرێتە پارێزگاکەو لەھەمان کاتدا حەشدی شەعبی بەشداری پێبکرێت لە پاککردنەوەی شاری رومادی و دەوروبەری لەچەکدارانی داعش