21/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵ چوار پهنجهكهیان بۆشۆرشی گه‌لی میسر به‌رزكرده‌وه
ژماره‌یه‌ک له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ "شۆرشی گه‌لی میسر دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستا" چوار په‌نجه‌یان به‌رزكرده‌وه‌و، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه بهدهستو دڵ لهگهلیاندان.
پێگه‌ی كۆمه‌ڵ نیوز زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وێنه‌یه‌كی چوار سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی بڵاوكرده‌وه كه‌تیایدا سه‌رجه‌میان چوار په‌نجه‌یان به‌رزكردۆته‌وه وه‌ك پشتیوانی له "شۆرشی میسر".
وه ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، "لەپاش قەسابخانە خوێناویەكەی ڕابیعەی عەدەوی كە تێیدا بەهەزاران هاووڵاتی مەدەنیی لەلایەن كودەتاچییە تیرۆریستەكانەوە شەهیدو برینداركران، چوار پەنجە بووە هێمای چەوساوەییو شۆڕشی سپی خەڵكی میسر دژ بەتیرۆرو تۆقاندنی كودەتاچییەكان".
لەو بارەیەوە محەمەد حەكیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه‌له‌نێو وێنهكهدایه ده‌ڵێت "بەشانازییەوە بەدەستو دڵ‌و گیانمان پشتیوانی شۆڕشی گەلی مسوڵمانی میسر دژ بەتیرۆریستانی كودەتاچی دەكەین‌و دەڵێین هەموومان ڕابیعەیین" .