وتووێژی نهێنی نێوان ئەمریکاو تورکیا سەبارەت بە داعش
16/05/2015 نوسەر: bzavpress

وتووێژی نهێنی نێوان ئەمریکاو تورکیا سەبارەت بە داعش

نوێنەرە تایبەتەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو جێگرەکانی لە ئەنقەرە لە ژوورە داخراوەکاندا  لەگەڵ جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەمەڕ هاوکاری دوو وڵات لەپێناو خەبات بەدژی داعش  گفتوگۆیان  کرد .  

 باڵوێزخانەکەی ئەمریکا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: کە نێردراوە تایبەتەکانی ئۆباما لەگەڵ "فەرەیدوون سینرلی ئۆغڵوو"ی جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەمەڕ چالاکیەکانی داعش چاوپێکەوتن وتووێزیان کردوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا وتووێژەکەی نێوان "ئالێن" و "مەک گروک"و "سینرلی" بە کارامە و بنیاتنەر پێناسە کراوەو وتراوە کاربەدەستانی ئەمریکا لەمەڕ تێپەڕینی بە قاچاغی دژبەرە چەکدارەکان لە تورکیاوە بەرەو سوریاو عێراق و بوارەکانی خەباتی کارامە لەگەڵ داعش و هاوکاری دوو وڵات لەپێناو بەربەرەکانی دژبەو دیاردەو ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە لەو ڕێبازەدا هەڵبگیرێن وتووێژو ئاڵو گۆڕی بیرو ڕایان کردوە لەگەڵ جێگرەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا.
بەپێی زانیاریەکان ا سەردانی نێردراوە تایبەتەکانی واشنتون لە تورکیاو لە دوای چاوپێکەوتنەکەی ئەحمەد داود ئۆغڵوو"ی سەرۆک کۆەزیرانی ئەو وڵاتە لەگەڵ "جان کری"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی ناتۆ جێی سەرنجە .