نوێنەرى حکومەتى هەرێمى لە بەریتانیا دەستنیشانکرا
16/05/2015 نوسەر: bzavpress

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى لە بەریتانیا دەستنیشانکرا

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ پۆسته‌كانی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ فه‌رمانی ژماره‌ ٤٤١ له‌ رۆژی ١١/٥/٢٠١٥ به‌ واژووی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌ ده‌ستنیشانكردنی كاروان جه‌مال تاهیر وه‌ك نوێنه‌ری تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا.

له‌ لێدوانێکیدا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند '' حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنى بەڕێز کاروان جەمال تاهیر وەک نوێنەرى تازەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەریتانیا لە شوێنى خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى پێشووى حکومەتى هەرێم لە بەریتانیا''.

 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ کاروان جەمال کە تاکو ئێستا جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بوو، خاوەن ئەزموونی چەند ساڵەیە لە بوارى پەرەپێدانى پەیوەندیەکان و گەیاندنی پەیامی حكومەتى هەرێم و دروستكردنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ دامەزراوە حكومیەکان و کەرتى تایبەت، هیوادارین کە بتوانێت رۆڵێکى بەرچاو ببینێت لە پۆستى تازەیاندا.