وه‌زیرانی سامانه‌ سروشتیه‌كان‌و دارایی دەچنە پەرلەمان
16/05/2015 نوسەر: bzavpress

وه‌زیرانی سامانه‌ سروشتیه‌كان‌و دارایی دەچنە پەرلەمان

 وابریارە هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی  حكومەتی هەرێم لەگەڵ هەردوو لیژنەی دارایی‌و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوە‌و دواین گۆڕانكارییەكانی پرۆسەی نەوتی هەرێمیان بۆ روون بكاتەوە.

هیڤا حاجی میرخان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان قسه‌ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان‌و وه‌زیری دارایی، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری، لیژنه‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دابنێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبونه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌قسه‌كردن له‌باره‌ی میكانیزم‌و ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌وه‌.