ئایا ئیسلام دەوڵەتی دینیە یان مەدەنیە؟:
16/05/2015 نوسەر: bzavpress

ئایا ئیسلام دەوڵەتی دینیە یان مەدەنیە؟:


زۆر لە خەڵكی بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگرێن ، منیش دەمەوێت وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خوێنەر دەستبەر بکەم.. لە مێژووی رۆژئاوادا بەهێزترین دەسەڵات و کوشندەترینیان دەسەڵاتی”ئەکلیریۆس” بوو کە بەناوی دەسەڵاتی خواییەوە فەرمانڕەوای دەکرد بەناوبانگترین پیاوانی نەسارا بوون، خەڵکی وای لێکردبوو دەبوو هەموو ببنە کۆیلەو ژێر دەستەو خەڵکەکەی هەموو بەکاردەهێنا بۆ ئامانجی خۆی، بە هۆکاری برەودانی بە کۆمەڵێك خورافیات و شتی بێماناو خوزەعبەلات، پاشان بڵاوکردنەوەی جەهل و نەخوێندەواری لە نێوان خەڵکەکەیدا بە ناوی دینەوە…
تەنانەت هەموو خەڵکی بە ناوی کڵێساوە مۆنۆمپۆڵ کردبوو، لەرێگای کتێبی پیرۆز کە هەمووی دەستکاری کراوی خۆیان بوو، یەکێك لەو کارە گەندەڵانەی ئەو طاغوتانە کە ئەنجامیان ئەدا”پسولەی لێخۆش بوون بوو” کە بە ئارەزوی خۆیان بە هەشت و جەهەنمیان دەفرۆشت؛ لەدوای ئەو کەسە طاغوتێکی تر هات بە ناوی ” گەریگۆری” کە دەشێت ئەم بە خراپتر بە سیستمەکەی ئەکلیرۆس پێوەر بکەین، چونکە هەموو دەسەڵاتدارو ئیمپراتۆرەکانیش دەبو وەك خوا فەرمانەکانی “گەریگۆری” پەیڕەو بکەن بە ناوی خوا فەرمانڕەوای دەکرد، نمونەی ئەم دەسەڵاتە وای کرد کە پاشای ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا بە ناوی “هینری” بە پێ پەتی هێنای بۆ رۆما سێ رۆژ لە بەردەم دەرگاکەیدا وەستا ئینجا لێخۆش بوو گەریگۆری!!.
بەم دەسڵاتە دەوترێت دەسەڵاتی دینی یاخود تیوکراسی..
تیوکراسی چیە؟ واتاو پێناسەکەی: تیۆرێکی سیاسی و ئاینیە پێیوایە تەنهاحکومەتی ئاینی حکومەتێکی ڕاوایە یاسای بەجێ و راستە، ئەو یاسایانەی کە لەلای پێغەمبەرانەوە بەخەڵك ڕاگەیەندراوە و خودا دایڕشتوە. بە پێی ئەم تیۆرە ئاین و سیاسەت لەیەکتر جیاناکرێتەوە، دەبێت یاسای خوا بەسەر هەموو خەڵکیدا جێبەجی بکرێت.(فەرهەنگی سیاسی(نوێ٢٠٠٦)).
ئەم پێناسەیە عەلمانیەکان ئەیسەپێنن بەسەر موسڵماناندا لە کاتێکدا وەك لەسەرەوە ئاماژەم بۆ کرد هیچ پەیوەندی بە ئیسلامەوە نیە، یاخود لەسەردەمی هاتنی ئیسلامەوە تا ئەمڕۆ ئەو فاکتەرانەی کە بونەتە هۆکاری روخاندنی دەوڵەتی دینی لە ئەوروپادا بەرانبەر بە ئیسلام نەکراوە..
لە دەسەڵاتی حوکومەتی تێوکراسی رۆژئاوادا مەسیحیەکان بە ناوی خواوە کاریان دەکرد واتا ئەوان هیچ سەرچاوەیەکیان نەبوو تا حەڵاڵ و حەرامی لێوە وەربگرن، چونکە ئینجیل بۆ خۆی هیچ شەریعەتێکی لەسەر دانەمەزراوە تەنها کۆمەڵیك چیرۆك و مژدەدان نەبێت هیچ یاسایەکی تێدا بەدیناکرێت تەنانەت مەسیحیەکان لە تەوراتەوە یاسا و تەشریع دێنن!.
لە ئیسلامدا هیچ زانا و فەرمانڕەوایەك ناتوانێ لە خۆیەوە حەڵاڵ و حەرام دەستنیشان بکات، لە ئاینی ئیسلامدا هیچ دەسەڵاتێك پیرۆز نیە بەڵکو گرێبەندە لە نێوان خەڵکی و خەلیفەدا.. هەروەك پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) گرێبەستێکی ئیمانی رەبانی بەست لەگەڵ هەموو چین توێژەکانی ناو کۆمەڵگا رازی نەبوو بە سیستەمی تیوکراسی فەرمانی دا گەل فەرمانڕەوا بێت واتا “سەروەری گەل پارێزراو بێت” کەس بە ناوی خواوە فەرمانڕەوای نەکات گرێبەستەکە ئەرك بێت لە نێوانی تاك و کۆمەڵ خێزان و کۆمەڵگاو دەسەڵات،(كلُّكم راعٍ، وكلكم مسئولٌ عن رعيته.) لەسەر ئەم بنەمایە خەلیفە پێگەیشتواکانی”ڕاشد” سیستەمی ئیسلامیان بەرێوە برد، ئەوانەی دوای ئەوانیش ئەوەی لەم ڕێبازو سیستەمە دەرچوو ئەوا ناونرا بە دیکتاتۆرو سیستەمی مۆبۆکراتی.
بەچاوێکی خێرا تەماشای مێژووی ئیسلامی بکەین یەکەم فەرمانڕەوا بۆ موسڵمانان لەدوای پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) ئەبوبکری سددیقە (ڕەزامەندی خوای لێبێت) لەکاتێكدا کە هەموو ئەورپا و ڕۆژئاوا بە گشتی لە زوڵم جەورو جەفاو طاغوتییەتی خۆیاندا گەوزابوون، بەڵام لێرەدا لەسەر بنەمای ئاینێکی تازە ، کە بەهێچ شێوەیەك سیستەم و دەسەڵاتی” تیوکراتی” ناهێڵێت بوونی هەبێت، نمونەیەكی دادپەروەرانەو پاراستنی سەروەری گەل و نەهێشتنی پیرۆزی لەبەرانبەردا خۆ پیرۆز نەکردن کە لە کاتێکدا ئەبوبکر لە دوای پێغەمبەران باشترین کەسە، خۆی وەك مرۆڤێکی سادەو سانە ناساند کە دەشێت ئەو هەڵە بکات هەموو گەلەکەی بەوە ئاگادار کرد کە چاویان لەسەر فەرمانڕەوایەکەی بێت، چونکە ئەم مرۆڤەو مرۆڤیش هەڵە دەکات، نە خۆی بە پاشاو نە بە پێغەمبەرو نە بە مەلیك نەناساند، نەیوت من عیصمەتم هەیە گوناح ناکەم! فەرمویی..
(لقد وُلِّيتُ عليكم، ولَسْت بِخَيركم، فإنْ أحسَنْتُ فأعينوني، وإن أسَأْت فقَوِّموني، أطيعوني ما أطعْتُ الله فيكم ورسولَه، فإنْ عصيتُ الله ورسوله، فلا طاعة لي عليكم. )
ئەو من بووم بە فەرمانڕەوای ئێوە، مانای ئەوەنیە من باشترینتانم، بەڵکو ئەگەرچاکەم کرد هاوکارم بن، ئەگەر هەڵەم کرد ڕاستم بکەنەوە مەهێڵن هەڵە ئەنجام بدەم،