15/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
-- (( به‌شی 13 )) --
عه‌لمانیه‌ت و عه‌لمانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كورد به شایسته‌ی رزگاربوون و گه‌یشتن به ئاواته‌كانی بزانن مه‌رج و سه‌ودایان هه‌یه!، ئه‌وان به‌ده‌نگ و دیكۆر هه‌ڵڵای ئه‌وه‌یان هه‌ڵگیرساندووه كه گوایه ده‌یانه‌وێت كورد رزگاری ببێت له كۆت و به‌ندی دواكه‌وتوویی و هه‌ژاریی و پاشكۆیه‌تی و رۆیشتن به‌ره‌و خودبریاریی و ئازادیی و رۆشنفكریی!، به‌ڵام بۆ سه‌ندن و پێدانی ئه‌م مافانه - دوای ئه‌وه‌ی خۆیان لێبووه‌ته خاوه‌نی هه‌موو ئازادیی و ئاسوده‌ییه‌ك و به (تاپۆماڵی) خۆیانی ده‌زانن- به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ مه‌رجی ستهمكارانهیان هه‌یه، ئه‌گینا جگه تۆمه‌تی كۆنه‌په‌رستی و عهرهبگهرایی و بیابانخوازو هتد ئاماده‌شن واز له هه‌موو هاوكارییه‌كی میلله‌ته‌كه‌یان بێنن بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر- به پیاوه‌تی خۆیان- هه‌وڵی ئه‌وه نه‌ده‌ن دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فهرههنگیهكه وێران و ته‌خت بكه‌ن !. فه‌رموون با وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م بده‌نه‌وه :
1- یانی چی عه‌لمانیه‌كان ده‌ڵێن كوردپهروهرو نهتهوهچین كه‌چی دوژمنایه‌تی ئایینی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه ئایینی ئیسلامه !؟. یانی كوردپه‌روه‌ریی وه‌ختێك داناییه كه دژ به ئایین بێت و رێگه‌ی نه‌درێت هه‌بێت و گه‌شاوه بێت ؟!.
2- چۆن و بۆچی دوكان و دۆلابی كوردایه‌تی فرۆشتنیان له‌سه‌ر پشته بیست و چوار سه‌عات وه‌لێ به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی گه‌لی كورد قه‌له‌ق و دڵهتهپهو بێ متمانه‌ییان هه‌یه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان ئیسلامیان پێیه و ئایینی ژیان و ژه‌می هه‌میشه‌ییانه؟!.
3- به كام پێوه‌ر له رووی 100-150ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارانه‌و رووخێنهرانهی عه‌لمانی له دونیای ئیسلامدا و دوای ئه‌زمونێكی خوێناویی و خیانه‌تكاریی به مافی ئێمه‌ی نازانن كه قهلهقمان هه‌بێت له ده‌باره بوونه‌وه‌ی رۆژانی ره‌شیی سته‌مكارییان، به‌ڵام بۆ خۆیان به ره‌وای ده‌بینن گومان و گرێ و قه‌له‌قیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام له وڵاتێك یان له‌ناو گه‌لێكی موسڵماندا، به مه‌رجێك موسڵمانی راسته‌قینه و ساغ بۆ سه‌عاتێك نه‌یتوانیوه حوكمی وڵاتێك بكات دوور له ئاژاوه‌و گێچه‌ڵی دژه‌كانی. هه‌تا ببێته به‌ڵگه‌ی بێ حاشا له‌سه‌ر سته‌می سیاسیی موسڵمانان و حاكم و حكومه‌ته‌كه‌یان ؟؟!.
4- ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه كه سه‌لمێنه‌ری (خۆدژیی) و چه‌ند روویی ئه‌وانه، وه‌لێ هێشتا به ئاسانی بۆ هه‌موو چاوێك نابینرێت و به گشت گوێیه‌ك نابیسرێت!. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه بروانیه دووانه‌ی عه‌لمانیه‌ت و كوردپه‌روه‌ریی وه‌كو سپیایی و جوانی تێكه‌ڵه‌ی شهكرو شوشه وایه كه هه‌ست ناكرێت شه‌كره‌و له‌ته‌ك شوشه شێلراوه هه‌تا ده‌یخۆیت، پاش كرمین و خواردنی هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌ناوت پاره‌پاره بووه !!.
5- ئێستای ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانیه‌كان و كۆده‌تاكانی جهزائیرو میسر‌و توركیا‌و یه‌مه‌ن و سوریا‌و عێراقی جاران وهتد . له دوو سێ ده‌یه‌ی پێشوودا ئه‌گه‌ر به چاوی سه‌ر لێی بروانین ته‌نها دۆزه‌خێك ده‌بینین . هیچ زه‌مانه‌ت و ئهمانهتێكیش نیه كه عه‌لمانیه‌ت له‌و سنوره‌ی ئێستایدا راوه‌ستێت و گه‌لانی موسڵمان و گه‌لی كورد به تایبه‌تی له به‌رزه‌خه‌وه نه‌بات به‌ره‌و دۆزه‌خ !.