حەیدەر مەولا: دروستكردنی دەوڵەتی كوردی تەنها كارتێكی فشارە كورد لەبەرامبەر بەغدا بەكاریدەهێنێت
15/05/2015 نوسەر: bzavpress

حەیدەر مەولا: دروستكردنی دەوڵەتی كوردی تەنها كارتێكی فشارە كورد لەبەرامبەر بەغدا بەكاریدەهێنێت


حەیدەر مەولا، ئەندامی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند: دروستكردنی دەوڵەتی كورد بە "درۆیەكی گەورەیە" وەسف دەکات و دەڵێت: دروستكردنی دەوڵەتی كوردی تەنها كارتێكی فشارە كورد لەبەرامبەر بەغدا بەكاریدەهێنێت، شتێك نییە بەناوی دەوڵەتی کوردی .

مەولا دەڵێت، دوای سەردانەكەی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێم بۆ واشنتۆن، ئێستا زۆر باس لەئەگەری جیابوونەوەی كورد دەكرێت لەعێراق، یان دروستكردنی دەوڵەتێكی كوردی، ئەو پێشی وایە كە كورد زۆر باش دەزانن جیابوونەوەیان لەعێراق لەبەرژەوەندیان نییەو ناتوانن دەوڵەتێك دروست بكەن.

 مەولا راشیگەیاندووە، كورد باش دەزانن جیابوونەوەیان لەعێراق مەترسی بۆسەریان دروست دەبێت، لەلایەكی ترەوە لەنێو خۆیاندا جیاوازیان تێدایە ئەوەش بەهۆی باڵادەستی (مەسعود بارزانی) بەسەر جومگەكانی دەسەڵات و دارایی، ئەمە جگە لەوەش ووڵاتانی ناوچەكەش لەگەڵ ئەوە نین كورد لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتی هەبێت.