په‌یه‌ده‌ منه‌تی به‌ بارزانی نییه‌
21/08/2013 نوسەر: bzavpress

په‌یه‌ده‌ منه‌تی به‌ بارزانی نییه‌

پارتی یه‌كێتی دیموكرات منه‌تی به‌ بارزانی نییه‌و هاوكاری سه‌ربازی ناوبراو ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.
له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، شێرزاد یه‌زیدی وته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێویستیان به‌هێزی سه‌ربازی نییه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ له‌بری ره‌وانه‌كردنی پێشمه‌رگه‌و هێزی سه‌ربازی بۆ رۆژئاوا، باشتره‌ هاوكاری دارایی پێشكه‌ش بكرێت.
پێشتر بارزانی رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێم ئاماده‌یه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان بكات.
د.ع