محەمەد حاجی مەحمود:  لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم نیم
15/05/2015 نوسەر: bzavpress

محەمەد حاجی مەحمود: لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم نیم

محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نیە، چونكە ئەو بابەتە بەپێی یاسا یەكلای كراوەتەوە.

لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی " ئێن.ئاڕ.تی" ، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، كە ساڵی 2013 یش لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم نەبووە و لانیكەم  پێی باش بوە، تەنها بۆ شەش مانگ بێت نەك دوو، بەڵام لایەنەكانی دیكە تەئیكدیان لە دوو ساڵ كردوەتەوە.

 سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان رونیشیكردوەتەوە، كە لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم نیە، چونكە ئەو بابەتە لە یاسای درێژكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمدا یەكلای كراوەتەوەن یان ئەگەر درێژیش بكرێتەوە، لە چوارچێوەی دەستوردا ڕێكبخرێت.