21/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پەیوەندییەكی تەلەفۆنی هۆكاری دەستگیركردنی محەمەد بەدیع بووە
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند کهبههۆی پهیوهندیهکی تەلەفۆنیهوه توانراوه محەمەد بەدیعی رابەری ئیخوانەكان دەستگیربکرێت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەوەزارەتی بەرگری میسر بەژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاندووە " گیرانی رابەری ئیخوان، دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییەكی دوو رۆژ لەمەپێشی كە لەگەڵ بەرپرسێكی پێشووی ئیخوان ئەنجامی داوەو پێشتر پەرلەمانتار بووەو بووەتە هۆی ئاشكراكردنی شوێنەكەی كە لەشووقەیەكدا بووەو پاشان دەزگا ئەمنییەكان دەستگیریانكردووە".
ئەو سەرچاوە ئاماژهبهوهش دهکات "كە محەمەد بەدیع بەردەوام پەیوەندی بەسەركردەكانی تری ئیخوانەوە كردووەو هەرگیز لەپەیوەندییەكاندا ناوی خۆی نەهێناوە".
سەرچاوە روونیشیكردووەتەوە" لەبەرواری دەستپێكردنی گرژییەكانی میسرەوە، دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەو وڵاتە چاودێرییەكی وردی پەیوەندییەكانی محەمەد بەدیعی رابەری ئیخوانی میسریان كردووە، جا لەڕێگەی كۆمپیوتەرەوەبێت، یان لەڕێگەی تەلەفۆنەوەبێت".
دوێنێ سێ شەممە سەرچاوە هەواڵیهکانی میسر بڵاویانکردهوه که محەمەد بەدیعی رابەری ئیخوان المسلمینیان لەماڵەكەی خۆی لەشارۆچكەی نەسری نزیك قاهیرە دەستگیركرد.