13/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نەهلە هبابی : دەبێت جیابونەوەی كوردستان بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراق و وڵاتانی هەرێمەكە بێت
نەهلە هبابی ئەندامی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: مەسعود بارزانی دەیەوێت لە ڕێگای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردیەوە شكستەكانی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بشارێتەوە.
نەهلە هبابی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: جیابونەوەی هەرێمی كوردستان دەبێت بە ڕەزامەندی حكومەتی عێراق و وڵاتانی هەرێمەكە بێت، ئەمە جیا لە ڕەزامەندی و پاڵپشتی گەلی كورد بۆ ئەو پرسە.
وتیشی: مەسعود بارزانی دەیەوێت لەڕێگای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردیەوە فشار بخاتە سەر بەغدا بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەكانی.