13/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: فەتلاوی و فەتلاویەكان فت دەكەین
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیمكوراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی ئەو پەیامەی حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری عێراق كە داوای لە گۆڕان و یەكێتی كردبوو دژی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوەستنەوە لەبارەی هەوڵەكانی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو ژنە بیری چوو ئێمە كەوتینە ژێر ڕەحمی تۆپ و تەیارە و ناپاڵم و كیمیایی و ئەنفال و كەسیش گوێی بۆنەدەگرتین خۆمان وچیاكانمان بوین هەرماینەوە وسەركەوتین.
ئومێد خۆشناو نوسیویشیەتی: "ئەو خانمە داخ لە دڵە دەیەوێت بەو زمانە شڕەی لە كاتێكدا ئەمڕۆ جگە لە خۆمان وچیاسەربەرزەكانمان، دونیاش دۆستمانە وفەرشی سور بۆ سەرۆك ڕادەخرێ و لەئاستی نێودەوڵەتی وەك سەرۆكی وڵات پێشوازی دەكرێ و هەر ڕۆژێ سەرۆك وگەورە بەرپرسانی وڵاتان سەردانی كوردستان دەكەن، كە چی فەتلاوی خۆی بۆناگیرێ ڕۆژانە هوڕێنە دەكات!"
ناوبراو لە كۆتاییدا نوسیویەتی"بۆیە لە بری هەر وەڵامێك بە فەتلاوی دەڵێین پەلە مەكە هێندە نەماوە فەتلاوی و فەتلاویەكان فت بكەین وخاك وخۆڵی وڵاتی پڕ لە قەیرانی خۆتان پێشكەش بە ئێوە وخاك وخۆڵی وڵاتی ئێمەش پێشكەش بە ئێمە و لە ساتەكانی كۆتایی هەڵوەشانەوەی ئەو وڵاتە درۆینەین كە لە سەر بناغەی غەدر دروستكرابوو".