مەسعود بارزانی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان
13/05/2015 نوسەر: bzavpress

مەسعود بارزانی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دوای سەردانی بۆ وڵاتی ئەمەریكا و هەنگاریا و چیك ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

لەو سەردانەدا بارزانی لەگەڵ ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا و جۆی باید ن جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی كۆبۆوە و لەژێر ڕۆشنایی ڕێككوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیدا بۆ عێراقێكی یەكگرتوو فیدراڵ و دیموكراسی كردەوە ھەروەك ئەوەی لەدەستوری عێراقدا پێناسەكراوە، رێكەوتن.

هەروەها سەردانی وڵاتی چیك و هەنگاریای كردو لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی چیك پێشوازی لێكراو لە هەنگاریاش لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوە پێشوازی لێكرا.

جێی ئاماژەیە وەفدەکەی هەرێم  پێك هاتبوون لە هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم