ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ شەڕی‌ ناوخۆ
13/05/2015 نوسەر: bzavpress

ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ شەڕی‌ ناوخۆ

دیاری‌ شەڕی‌ چەند ساڵەی‌ نێوان حزبەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان کوژرانی‌ هەزاران کەس و بێسەروشوێن بونی‌ نزیکەی‌ چوارسەد کەس و راگواستن و دەربەدەرکردنی‌ سەدان خێزانە لە زۆنی‌ سەوزەوە بۆ زەردو بە پێچەوانەوە، هەرچەندە ئامارو بەڵگەی‌ پێویست نیە لەبارەی‌ زیان و قوربانیەکانی‌ شەڕی‌ ناوخۆی‌ کوردستان کەلە دوای‌ راپەڕینەوە تا نزیکەی‌ دەساڵ بەردەوام بوو بەڵام ئاشکرایە ئەو کات هەرچی‌ سامان و داهات و پارە هەبوو درانە چەک و فیشەک و باروت و ئەم کوردستانەی‌ پێ وێران کرا کە بەجۆرێک کاریگەری‌ کردۆتە سەر ئابوری‌ و ئاوەدانی‌ و ژیان و کلتوری‌ سیاسی‌ ئاسەوارەکەی‌ دەیان ساڵی‌ تر بە سیمای‌ کوردستانەوە دیارە ، ئەو هەزاران پێشمەرگەیە ئەگەر لەبەر ململانێ و لەپێناو پارەی‌ گومرکەکاندا بەکوشت نەدرانایە ئێستا نیشتمانیان دەپاراست و شەڕی‌ داعشیان دەکرد ، ئەو هەموو پارەیەی‌ لەشەڕەکاندا بەفیڕۆ درا بەشی‌ دەیان پرۆژەی‌ ئاوەدانی‌ دەکرد ، ئەگەر شەرەکانی‌ ناوخۆ نەبوایە ئێستا دۆخی‌ کوردستان چەندین هەنگاو لە پێشتر بوو . بۆ ئەوەی‌ دوبارە نەبێتەوە پێویستە پارلەمانی‌ کوردستان بەیاسایەک سزای‌ قورس بۆ رشتنی‌ خوێنی‌ کورد بەدەستی‌ کورد دابنێت و شەڕی‌ کورد بەکورد بەهەموو جۆرێک قەدەغە بکرێت .
وێنە : کەسوکاری‌ بێسەروشوێنەکانی‌ شەڕی‌ ناوخۆ لەبەردەم پارلەمان