12/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ینێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕاپه‌ڕینه
وابڕیاره سبه‌ینێ به ئاماده بوونی ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سوشیالست دیموكراتی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوولاَتیانی ناوچه‌كه ، یادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و ههواراماناتی ساڵی 1987 به‌رز ڕابگیرێت .
له بیره‌وه‌ریی كۆچی ڕابه‌ری ڕابوونی ئیسلامیی كوردستان مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز و هیجره‌ت و ئیعلانی كاروانی جیهادی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا، سبه‌ینێ لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یاده‌وه‌ری 1987/5/13 له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌عات 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م مه‌یدانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی بزووتنه‌وه‌دا ئاهه‌نگیكی جه‌ماوه‌ریی ساز ده‌كات و تێكڕای حیزبه‌كانیش به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی یه‌كڕیزیی پێكه‌وه و له‌سه‌ر یه‌ك مێزی شكۆمه‌ند واژوو ده‌كه‌ن .