20/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌راوردێك له نێوان شۆڕشی ئێران و میسردا
به‌راورد كردن له نێوان شۆڕشه‌كاندا كارێكی ئاسان نیه ، چونكه هه‌ر شۆڕشێك تایبه‌تمه‌ندیی و هۆكاری خۆیی و بابه‌تیی به خۆی هه‌یه ، جگه له‌وه‌ش جیۆپۆلۆتیكی هه‌ر وڵاتێكیش بۆ خۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر جیاواز ده‌به‌خشێته هه‌ر شۆڕشێك ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه چه‌ند خاڵێكی گرنگی هاوبه‌ش له نێوان میسر و ئێران‌دا هه‌یه و ده‌كرێ جۆرێك له دووباره بوونه‌وه‌ی شێوازی شۆڕش و كوده‌تا و دوا جاریش سه‌ركه‌وتنی شۆڕش بێت . به كورتی له چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین :
1. ئێران ده‌كه‌وێته هه‌ستیارترین شوێنی جیهان ، له رووی جیۆپۆلۆتیكهوه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهان هه‌بووه و هه‌یه ، به تایبه‌تیش خاوه‌نی سامانێكی گه‌وره‌ی مرۆیی و ئابووریی گه‌وره‌یه و هه‌ژمونی به‌سه‌ر كه‌نداوی فارس‌دا هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی نیوه‌ی وزه‌ی جیهانه ، كه به گه‌رووی هورمزدا تێده‌په‌ڕێت كه گه‌روویه‌كی ئێرانیه ، كه ئه‌و خاڵانه وای كردووه ئه‌م وڵاته ببێته یه‌كێك له گرنگترین وڵاتانی جیهان . میسریش به هه‌مان شێوه له ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێكه‌وه گرێده‌ری كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و هه‌بوونی نۆكه‌ندی ستراتیژی سوێس ، یه‌كێكه له گرنگترین وڵاتانی جیهان ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێران و میسر دوو وڵاتی مێژوویی و شارستانین و مێژووی هه‌زاران ساڵیان له شارستانیه‌تدا بۆ خۆیان
تۆمار كردووه .
2. به هۆی ئه‌و گرنگیه‌ی ئه‌م دوو وڵاته هه‌یانبووه ، هه‌میشه رووبه‌ڕووی پیلان و داگیركاریی بوونه‌ته‌وه ، هه‌ر بۆیه‌ش تووشی ترسناكترین دیكتاتۆره‌كانی جیهانی سێیه‌م بوونه‌ته‌وه ، هه‌میشه ئه‌و دیكتاتۆرانه پشت و په‌نایان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی خۆرئاوا بووه ، له مێژووی نزیك و هاوچه‌رخدا له دوای شۆڕشی مه‌شروتیه‌ت ( 1905 – 1907 ) شۆڕشی موحه‌مه‌د موسه‌دیق ( 1951 ) گه‌وره‌ترین گۆڕانكاریی ده‌ستووریی و چاكسازیی بوو له ئێران‌دا ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای وڵات بوكه‌ڵه‌ی ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ر به شای راكردوو ( موحه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی ) بوو ، له ماوه‌یه‌كی كورتدا كوده‌تای ژه‌نڕاڵ ( ئه‌رده‌شێری زاهیدیی ) له دژی دكتۆر موسه‌دق به‌ڕێوه چوو ، شا و سیستمی پاشایه‌تیی دیكتاتۆریی گه‌ڕێنرایه‌وه . له میسریش له دوای شۆڕشی ( 25 ) ی یه‌نایه‌ری 2011 ده‌ستوور و ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی وڵات له ( 5 ) هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌دا هه‌ڵبژێردران ، به په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆماریشه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و سوپایه‌ی كه هێشتا سه‌ر به سیستمی پێشوو بوو له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان و بهڵتهجیهكانی حیزبه‌كه‌ی موباره‌ك و هاوپه‌یمانه شكستخواردووهكانیان له پرۆسه‌ی دیموكراسیی وڵات‌دا ، كوده‌تایان به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدا كرد و وڵاتیان به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت برده‌وه ، شا كوده‌تاكه‌ی زاهیدی ناونا ( شۆڕشی سپی ) ، كوده‌تاچیه‌كانی میسریش كوده‌تاكه‌یان – كه تا ئێستا به خوێنی هه‌زاران كه‌س سوور كردووه - ناوناوه ( پاراستنی وڵات له مه‌ترسیی تیرۆر ) .
3. هه‌ر وڵاتێك سوپاكه‌ی پاشكۆی سوپا و ئه‌جێندای بێگانه بێت ، ئه‌و سوپایه به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده ده‌كرێت ، كه به‌رگریی له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداری دیكتاتۆر بكات و پشت له خه‌ڵك بكات و ئاماده ده‌بێت خوێنیان بڕێژێت ، هه‌روه‌كو سوپای ئێران له سه‌رده‌می حه‌مه ره‌زا شادا ، كه له كۆتایی ساڵی 1978 تا شوباتی 1979 زۆر دڕندانه قه‌سابخانه‌ی له دژی خه‌ڵكی ئێران رێكخست ، چونكه ئه‌و سوپایه له لایه‌ن راوێژكاره ئه‌مه‌ریكیی و ئیسرائیلیه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا ، ئه‌وه بوو شۆڕشی ئێران ( 70 ) هه‌زار قوربانیی پێشكه‌ش كرد ، به‌ڵام دوا جار ئه‌و سوپایه و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و سه‌ر له نوێ دروست كرایه‌وه ، سوپای میسریش له دوای شه‌ڕی 1973 ستراتیژیی گۆڕدرا و له سوپایه‌كی نیشتمانییه‌وه بووه سوپایه‌كی پاشكۆی ئه‌مه‌ریكا ، چونكه سادات له ساڵی 1977 دا رایگه‌یاند كه جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ری 1973 دوا جه‌نگی سوپای میسره له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ، دوای ئه‌وه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ستراتیژه ساڵانه ئه‌مه‌ریكا بڕی ملیار‌و نیوێك دۆلاری پێشكه‌شی ئه‌فسه‌رانی سوپای میسر كردووه ، بۆ چاودێریی و ئاگادار بوون له‌وه‌ی كه داخوا له‌سه‌ر ئه‌و پلانه ده‌ڕوات كه ئه‌مه‌ریكا بۆی داڕشتووه ، ساڵانه مانۆڕی هاوبه‌شی ( ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه ) له نێوان سوپای ئه‌مه‌ریكا و میسردا به‌ڕێوه چووه ، هه‌ر بۆیه په‌روه‌رده‌ی سوپای میسر و ئه‌جێندای كاركردنی نیشتمانیی نیه و زیاتر له ( 40% ) ی ئابووریی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن ژهنڕاڵهكانهوه كۆنترۆڵ كراوه ، بۆیه ده‌بینین هه‌روه‌كو سوپاكه‌ی شای ئێران سوپای میسریش به‌بێ ترس گوللـه بارانی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز
ده‌كات .
4. تاوانه‌كانی سوپای ئێران ئه‌و سوپایه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوپاكه به په‌روه‌رده‌ی راوێژكارانی بێگانه به‌ڕێوه ده‌چوو ، به‌ڵام دوا جار سه‌رباز و پله‌دارانی خواره‌وه‌ی سوپا كوڕی میلله‌تن ، هه‌ر بۆیه له ساڵی 1979 و رۆژه‌كانی گه‌رمبوونی شۆڕشدا چه‌ندین یه‌كه‌ی گه‌وره‌ی سوپا و هێزی ئالسمانیی په‌یوه‌ندییان كرد به شۆڕشه‌وه ، هه‌ر بۆیه‌ش له میسر كودهتاچییان ئێستا زیاتر بهڵتهجیهكان و هێزه ئه‌منیه‌كانی موباره‌ك و پۆلیسی رژێمی پێشوو ده‌نێرن بۆ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران ، له هه‌ر شوێنێكیش ئه‌فسه‌رێك یا سه‌ربازێك سه‌رپێچی كردبێت له كوشتاری خه‌ڵك راسته‌وخۆ كوشتوویانه ، هه‌روه‌كو له به‌رده‌می گاردی كۆماری‌دا ده‌ركه‌وت ، به‌ڵام تاوانه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ش له به‌رده‌می گاردی كۆماریی و رابیعه‌ی عه‌ده‌وی و گۆڕه‌پانی نه‌هزه و ره‌مسیس كه‌متر نیه له تاوانه‌كانی سوپای شای ئێران ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه به‌رده‌وام بێت ، دوا جار ئه‌و سوپایه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و فه‌لسه‌فه‌ی سوپاكه‌ش داده‌ڕێژرێته‌وه ، ده‌ركه‌وت بۆ شۆڕشی میسر و دوور خستنه‌وه‌ی مه‌ترسیی له داهاتووی وڵات‌دا پێویسته ده‌زگای ئه‌منیی و پێكهاته‌ی ئه‌و سوپایه‌ی كه به ئه‌جێندای رێكهتنامهی ( كامب – دێڤید ) ده‌چێت به‌ڕێوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر سوپا نه‌توانێت مه‌ترسیی بێت بۆ سه‌ر سیستمی ده‌ستووریی له وڵات‌دا ، به‌ڵكو سوپا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ئه‌ركی نیشتمانیی خۆی ئه‌نجام بدات .
5. له هیچ شوێنێكی دونیادا سوپا و كوده‌تاكانی دیموكراسییان بۆ خه‌ڵكی به‌رهه‌م نه‌هێناوه ، به پێچه‌وانه‌وه قه‌سابخانه‌یان به‌ڕێ خستووه ، هه‌ر له ژه‌نڕاڵ ( فرانكۆ)ی ئیسپانیاوه تا ( پینۆشێ )ی شیلیی و ( سۆهارتۆی ) ئه‌نده‌نوسیاوه بگره تا ژه‌نڕاڵه‌كانی توركیا و ئه‌رژه‌نتین و سوپاكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، كه گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تییان بۆ گه‌لانیان دروست كردووه ، به‌ڵام له‌وه‌ش خراپتر پاشكۆیه‌تیی ئه‌و سوپایانه گه‌وره‌ترین زیانی به یه‌كڕیزیی نیشتمانیی گه‌یاندووه ، چونكه له جیاتی ئه‌وه‌ی سوپای به‌رگریی بووبن بۆ نیشتمان ، سوپای دیكتاتۆر بوون بۆ ملكه‌چ پێكردنی خه‌ڵك بۆ دجاخوازییهكانی ده‌سه‌ڵاتدار ، كه زۆربه‌ی جاریش له ئه‌فسه‌رانی ئه‌و سوپا پاشكۆیانه بوون ، كه له ئێران و میسریشدا زۆر به روونیی ئه‌و مێژووه به‌رجه‌سته بووه .
6. له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی ئێران‌دا میدیای ئێران ( 100% ) كۆنترۆڵ كرابوو ، جگه له پیاهه‌ڵدان به رژێم و شاهه‌نشای ئاریامیهر كارێكی تری نه‌بوو ، هه‌موو راستیه‌كانی چه‌واشه ده‌كرد ، به هه‌رسێ بواری بیستراو و بینرا و نوسراوه‌وه . دوای كوده‌تای میسریش هه‌مان دیمه‌ن به میدیای میسره‌وه ده‌بینرێت و جگه له داخستنی هه‌موو كه‌ناڵه نه‌یاره‌كانی كوده‌تا ، رۆژنامه‌نووسان و وێنه‌گر و په‌یامنێرانی ئازاد چه‌ندین كه‌سیان لێ كوژراوه ، یان گیراون و چاره‌نووسیان دیار نیه ، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌ی ته‌نها میدیای كوده‌تا به‌و شێوازه‌ی كه ئه‌فسه‌رانی كوده‌تاچیی ده‌یانه‌وێت هه‌واڵی رووداوه‌كان ئاراسته بكه‌ن ، شای ئێران نه‌یتوانی راستیه‌كان بشارێته‌وه و هه‌واڵه‌كان ده‌گه‌یشتنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به‌ڵام ئێستا پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا به شێوه‌یه‌كه زۆر ئه‌سته‌م تره میدیای زه‌رد بتوانێت رێگر بێت له رێگه‌ی گه‌یشتنی راستیه‌كان به ده‌ره‌وه‌ی میسر .
هه‌روه‌كو سوننه‌تی شۆڕشه ئاشتیخوازه‌كان بووه ، به ئاشتیانه رووبه‌ڕووی تاغوتان بوونه‌ته‌وه ، له سه‌ره‌تادا زۆر دڵڕه‌قانه خوێنیان رژاوه ، به‌ڵام دوا جار به‌ره‌ی سته‌مكار ئارایشی خۆی له ده‌ستداوه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ده‌ستی پێكردووه ، نمونه‌ی شۆڕشی ئێران به روونیی ئه‌و دیارده‌یه‌ی تێدا ده‌ركه‌وت ، به‌ڵام هێشتا زووه باسی دووباره بوونه‌وه‌ی بكه‌ین له میسردا ، به‌ڵام ئه‌م ره‌شه‌كوژیی و خوێنڕێژییه دڵڕه‌قانه‌یه دڵنیامان ده‌كاته‌وه ، هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێی كوده‌تاچیانی میسریش ده‌كات .