12/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی نوێنه‌ره‌کانی خۆی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی ده‌ستور ئاشکراکرد
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پارتیی دیموكراتی كوردستان ناوەكانی خۆی بۆ لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور دیاری كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەكراون.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان به ماڵپه‌ڕی حزبه‌که‌ی راگه‌یاند '' پارتی ناوی 7 نوێنه‌ری خۆی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی ده‌ستوری کوردستان دیاریکردوه به‌ڵام تا ئیستا ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان نه‌کراوه''.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، ئەمانە ناوی كۆتایی نین و ئەگەری ئەوە هەیە گۆڕانكارییان تێدا بكرێت و وەك دەستپێك ئەو ناوانە دیاری كراون، بەڵام پارتی بۆ دیاریكردنی ئەندامانی، هیچ كێشەی نییە و ئەوە لایەنەكانی دیكەن تاوەكو ئێستا ئەندامانیان دیاری نەكردووە.
جێی ئاماژەیە لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی ده‌ستوری کوردستان له 21 ئه‌ندام پێکهاتوه که پارتی دیموکراتی کوردستان 7 ئه‌ندامی له‌و لیژنه‌یه‌دا به‌رکه‌وتوه و ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له ماوه‌ی 90 رۆژدا ناوی ئه‌ندامه‌کانی خۆیان له‌و لیژنه‌یه‌دا پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بکه‌ن.