12/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئامه‌د.. هێرش ده‌كه‌رێتە سه‌ر ماڵی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش
له‌شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان ، هێزه‌كان پۆلیسی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده و دواتر و ناوبراویش داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی شاره‌كه تۆمار كردوه.
بە پێی زانیاریەکان هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا بیانوویان بۆ كاره‌كه‌یان زانیاری بووه له‌سه‌ر بوونی ماڵێك له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ماڵی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی تێدایه كه خاوه‌نه‌كه‌ی بازرگانی نایاسایی به‌نه‌وت ده‌كات.
به‌ڵام ده‌میرتاش به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و داوای یاسایی ئاڕاسته‌ی پارێزگای ئامه‌د كردوه‌و داوایكردوه كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی پشكنیوه له‌كاره‌كه‌ی دوربخرێته‌وه ،ئه‌گینا هه‌ڵوێستی تری له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت .