فه‌تلاوی: بژی سیاسه‌تی مه‌سعود بارزانی
11/05/2015 نوسەر: bzavpress

فه‌تلاوی: بژی سیاسه‌تی مه‌سعود بارزانی


حه‌نان فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری شیعه‌ ره‌خنه‌ی توند له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌گرێت‌و له‌رقی به‌رپرسانی حكومه‌ت ستایشی سیاسه‌تی بارزانی ده‌كات.
پاش وته‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ رایگه‌یاندبوو هه‌رێم ئاماده‌یه‌ رێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بكات‌و ئاساییه‌ به‌غدا وه‌ك فرۆشیاری نه‌وت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات، حه‌نان فه‌تلاوی ره‌خنه‌ی توندی له‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گرت‌و وتی "پێویسته‌ به‌رمبه‌ر ئه‌و قسانه‌ بێ ده‌نگ نه‌بن".
ناوبراو له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی (عه‌یبه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ بێ ده‌نگ بێت).
ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌ له‌رقی به‌رپرسانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ستایشی سیاسه‌تی بارزانی ده‌كات‌و ده‌ڵێت (بژی سیاسه‌تی مه‌سعود بارزانی).
د.ع