10/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كورتەیەك لەژیانی صەلاحەدینی ئەییوبی
و / لە ئینگلیزی یەوە
صلا ح الدین لەساڵی 1137-1138 لە شاری (تكریت ) لەعێراق لەدایك بووە ، خێزانەكەی لەڕەچەڵەكێكی كوردن، وە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری (دڤین ) لەئەرمینیای ناوەڕاست .باوكی صلاح الدین ناوی نجم الدین ایوب ) ە ، لەتكریت بەدەرنرا و لەساڵی 1139 خۆی و براكەی ئەسەدەدین شێركۆ ڕۆشتن بۆ شاری موصڵ . دواتر پەیوەندی كرد بە عیمادەدین زەنكی یەوە كەلەلای خۆی كردی بەفەرماندەی فیرقەی سەربازی لە بەعلەبەك . لەپاش كۆچی دوایی زەنكی لە1146 كوڕەكەی واتە (نورەدین ) بووبە جێگری باوكی ڕابەری زەنكی یەكان . صلاح الدین لەڕۆژئاوادا زیاتر بە ئەیوبی ناسرابوو ، صلاح الدین بووبەسوڵتانی میصرو سوریا وەتوانی بزووتنەوەیەكی بەرهەڵستكارانە بەڕووی فەرەنسی و ئەوروپی یەكانی دیكەی بڵاوكەرەوەی ئاینی مەسیحی دا دروست بكات وەلە چڵەپۆپەی دەسەڵاتەكەی دا توانی حوكم بكات بەسەر میصرو سوریاو یەمەن و حیجازو عێراق دا . وەتوانی بەهۆی بزووتنەوەكەیەوە بۆ جارێكی تر فەلەستین لەدەست پادشای مەسیحی یەكان كەلەئۆرشەلیم بوو بسەنێتەوە لەپاش بەدەست هێنانی سەركەوتنێكی گەورە بەسەریاندا لە جەنگی (حگین ) دا .صلا ح الدین بەناوبانگە لەكلتورەكانی تورك و فارس و عەرەب و كوردو كلتوری ئیسلامی بەگشتی دا وەلەكاتی دەسەڵاتەكەی دا سەرنجی زۆربەی مەسیحی یەكانی بەلای خۆیدا ڕاكێشا بەوەی كە ڕێزی لێگرتن پاش ئەوەی سەركەوت بەسەریاندا لەجەنگ دا ئەمەش جێگای سەرنجی زۆرێك لە مێژوونووسە مەسیحی یەكانە . صلاح الدین كۆچی دوایی كرد لە 4/3/1193 بەهۆی نەخۆشی (تا) وە لە دیمەشق تەنها پاش كەمێك لە پاشەكشەو جێهێشتنی ڕیچاردەوە .