20/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەوەی گریاندمی !
هۆ خەڵكینە
هەرچەندە ژیان زۆر سەختو دژوارە
پڕە لەخەم وپەژارە
وەلێ كەمن ئەوانەی بۆخواو بۆخەڵك دەگرێن
لەوانەیە زۆربەی خەڵك بۆخۆیان بگرێن
بەڵام بۆزام و ستەمی خەڵك نا
من یەك بۆ خۆم زۆرجار گریاوم
بابزانین ئەوەی لەژیاندا گریاندمی چی بوو؟
ئەوەی لەژیاندا گریاندمی
ستەم وبێدادی كاربەدەست و دكاتۆرەكان بوو
ئاهوناڵەو گریەوزاری هەژاران ودڵا سوتاوان بوو
یادی كارەساتە جەرگبڕەكان بوو
مەرگەسات وتراژیدا و كوشتارگەكان بوو
ئەوەی گریاندمی !
خەمی خەڵك وزامی جەستەو كززەی دڵا وجەرگەكان بوو
دەردە سەری و تاڵی وناسۆری هەژاران بوو
دەربەدەری وئاوارەیی ستەم لێكراوو چەوساوان بوو
ژانی گەل وسوتماكی خاك و نیشتیمان بوو
ئەوەی گریاندمی
كۆڕەوی كوردو ئەنفال وجینۆسایدو كیمیاباران بوو
شەڵالی خوێن وپەلەقاژەو هەڵوەرینی گەڵای دارو
تەیرو تارو مەڕوماڵات و ئینسانەكان بوو
گۆڕی بەكۆمەڵی زیندوەكان بوو
ئەوەی گریاندمی
زامی خەلك و ئاهو ناڵەی هەژاران و كۆست كەوتووان بوو
خەم و ژانی دەردەدارو قوڕ بەسەران بوو
بێ ماڵ و حاڵ و ئاتاجی ئاوارەكان بوو
گریە و نالەی هەتیوان و بێ سەرپەرشتان بوو
ئەوەی گریاندمی
ناهەقی خەلك و ستەمی دادوەرەكان بوو
بەشودانی كچۆڵە و بەزۆری ژنە كان بوو
داگیر كردنی خاك و ئاو و هەوای ولاتان بوو
گرتن و كوشتنی بە ناهەق و چەوساوان بوو
ئەوەی گریاندمی
ترسان و خۆشەویستی خوا بوو
گوناهو تاوان و كەمو كوڕیەكانم بوو
خاوەن هەق و مافەكان بوو
خەڵكی ناچارو زۆر لێكراو بوو
ئەوەی گریاندمی
داواكاری هەژاران و بێ نەوایان بوو
پێداویستی لەڕو لاوازو منالان بوو
نەخۆشی دەردەدارو پەككەوتووەكان بوو
كێشە و سەرگەردانی گیانلەبەر و ئاژەلان بوو