پنتاگۆن رەزامەندی دا لەسەر فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازیی بەعێراق
07/05/2015 نوسەر: bzavpress

پنتاگۆن رەزامەندی دا لەسەر فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازیی بەعێراق

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا لەسەر فرۆشتنی تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی بەعێراق.

ئاژانسی ھاوکاری ئاسایشی بەرگریی لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە: عێراق پێشتر داوایەکی پێکەش بەواشنتۆن کردووە سەبارەت بەکڕینی ٥ ھەزار مووشەکی ھاوەن جۆری ٨١ ملم و ٦٨٤ گولە ھاوەنی دیکە لە جۆری ئێم ٢٠٣، ئەمە جگە لە دابینکردنی ٥٣٢ گوللە ھاوەن لە جۆری ئێم کەی ١٩ و ٤٠ گولە ھاوەنی دیکە لە جۆری ١٥٥ملم.
بەپێی راگەیاندراوەکە، عێراق داوای تەقەمەنی و چەندین پێداویستی سەربازیی دیکەی کردووە بەمەبەستی بەکارھێنانیان لەکاتی خول و مەشقە سەربازییەکاندا، باس لەوەشکراوە کە بەھای گرێبەستەکە ٣٩٥ ملیۆن دۆلارە.