07/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆنگرێس پرۆژەی مەشق و راھێنان کردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە پێشکەش بە وڵاتەکەی دەکات
پرۆژەیاسایەک ئاراستەی سەرۆکی ئەمەریکاکراوە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسەوە , پرۆژەکەش بریتیە لە , مەشق و راھێنان کردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ ماوەی ٣ی ساڵ .
بەپێی زانیاریەکان ئەندامانی ھەردوو حیزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی نێو کۆنگرێس , پرۆژە یاسایەکیان پێشنیازکردوە بۆ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا , تێدا دەسەڵات بە سەرۆکی ئەمەریکا بەخشراوە , کە مەشق و راھێنان بەھێزی پێشمەرگە بۆ ماوەی ٣ ساڵ بکرێت لە لایەن راوێژکارە سەربازییەکانی ولاتەکەیانەوە , جگە لەوەش لەرووی چەک و تەقەمەنییەوە ھاوکاری پێشمەرگە بکرێت .
جێی ئاماژە بۆ کردنە , پێشتریش لیژنەی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا , پرۆژە یاسایەکی پەسەندکردبوو , کە راستەوخۆ ھێزی پێشمەرگە و سوننەکان پڕچەک بکرێت ,بەڵام حکومەت و بەشێک لەلایەنەکانی عێراق دژی ئەو پرۆژە بڕیارەی ئەمەریکا وەستانەوە , تائێستاش بەروونی دیار نییە , ئاخۆ ئەو پرۆژەییەی کۆنگرێس لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە پەسەند دەکرێت یاخود نا .