06/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی گۆڕانو یەكێتی
گۆڕانو یەكێتی كۆبوونەوەیەكی تریان ئەنجامداو وابڕیاریشە هەفتەی داهاتوو 18 پۆست بە كەسایەتیەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بسپێردرێتو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان وەك بەرپرس دەستبەكار بن.
سەبارەت بەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی وەفدی دانووستانکاری یەکێتی رایگەیاند: دەمانەوێت کارەکانی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی خێراتر بکەین.
سەبارەت بەوەڵامدانەوەی لیستی پارتیش، " لەتیف شێخ عومەر" وتی : ئەوان لەرێی راگەیاندنەوە وەڵامی ئێمەیان داوەتەوەو ئێمەش بەھەمان شێوە وەڵاممان داونەتەوە.
هاوکات ئاسۆ مەحمود، ئەندامی وەفدی دانوستانکاری گۆڕان رایگەیاند: کارەکان ھەنگاوی باشیان ناوەو لەگەڵ یەکێتیشدا لەقۆناغێکی پەیوەندی باش و ئاساییداین.