05/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسالاری ولاتەکەی دەست نیشان دەکات
سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە کۆنگرێسی ولاتەکەی دەکات , بۆچوونی خۆیان لەبارەی دیاری کردنی سوپاسالاری ولاتەکەی ئاشکرا بکەن .
باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا , جەنەراڵ " جۆزیف دانفۆرد"ی فەرەماندەی ھێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا , کە پێشتر فەرماندەی ھێزەکانی سوپای ئەمەریکابووە لە ئەفغانستان بۆ شوێنی مارتین دیمبسی سوپاسالاری ولاتەکەی دەست نیشان کردووە .
کاندیدکردنی ئەو ژەنەراڵە لە کاتێکدایە , کە بریارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ دیمبسی لە خزمەتکردن بە سوپا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە .
ئۆباما بەنیازە بول سيلفا فەرماندەی ھێزەکانی گواستنەوە و گەیاندنی ئەمەریکا , بۆ جێگری سوپا سالاری ووڵاتەکەی .