20/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌لسه‌فه‌ی پلانی ستراتیژیی.
فه‌لسه‌فه‌و،پلان و ،ستراتیژ چین و،بۆچی به‌كاردێن..؟.مه‌به‌ست له‌به‌كارهێنانی فه‌لسه‌فه بریتی یه:له‌خستنه‌گه‌ڕی دانایی و حیكمه‌تێكی ته‌واو بۆكارێك،یان بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێك،هه‌ربۆیه فه‌لسه‌فه‌كاران هێنده‌ی هیواو ئاواتیان خۆشه‌ویستی بووه ،بۆگه‌یشتن بهداناییهكی ته‌واو،هیچ مه‌رامێكی ماددی یان نه‌بووه،بۆنمونه:له‌كۆندا له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه پیاوه حه‌كیمه‌كان سه‌یری ئاسمانیان كردووه،زانیویانه ساڵێكی باراناوی یه‌و،بۆچاندنی فلاَن ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه باشه‌و قازانجی زۆریشیان كردووه..زاره‌وه‌ی دووه‌م:نه‌خشه‌دانان (plan- تخگیگ) مه‌به‌ست لێی پێشبینی كردنی ئاینده‌و دیاری كردنی ئامانجێك و گه‌یشتنه پێی،جا له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیداری یان له‌سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ولاَتێكدا..ئه‌ی ستراتیژ (ستراتیج –strategos)، ووشه‌یه‌كی ئیغریقی (یۆنانی) كۆنه،به‌مانای سه‌ركرده به‌كارهێنراوه،له‌بواری سه‌ربازیدا،هه‌ر بۆئه‌و بواره‌ش به‌كارهێنراوه،له‌دواییدا ووشه‌ی ستراتیژ بۆ ناوچه‌یه‌ك سه‌روه‌ت و سامانی زۆری هه‌بێت،یان بۆ پێگه‌یه‌كی جوگرافی،یان ئه‌گه‌ر ویسترابێت به‌شتێك بڵێن "زۆر گرنگه" وتویانه (ستراتیجیه).وه‌یاخود بۆ هاوپه‌یمانی نێوان دولایه‌ن به‌كارهاتووه.به‌هه‌رحاڵ ستراتیژ:هونه‌ری پلان دانان و دیاری كردنی بژارده‌و ئامرازه‌كانه بۆگه‌یشتن به‌لوتكه یان ئامانجێكی گرنگ.وه‌ك وتمان ستراتیژ له‌كۆندا بۆ بواری سه‌ربازیی بووه،بهلاَم ئێستا جگه له‌ستراتیژی سه‌ربازیی،ده‌وڵه‌تێك ده‌بێت ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت،وه‌ك دایك و بازنهگهورهكهی كه‌جێگه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی ستراتیژیی (سه‌ربازیی،سیاسی،ئابوری،رۆشنبیریی و كۆمهلاَیهتی) تیادا ببێته‌وه،واته هه‌تا ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت نا‌توانیت بیرله‌هیچ جۆرێكی تر له‌پلان و ستراتیژ بكه‌یته‌وه،هه‌رهه‌نگاوێك ده‌نرێت له‌هه‌ركاتێكدا،ده‌بێت پێچه‌وانه نه‌بێت،یان خزمه‌ت به‌ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی بكات.
پلانی ستراتیژی: هه‌میشه پشت به‌ستووه به(3) خاڵی سه‌ره‌كی،یاخود (3) له‌سه‌ر (3) دینگه ده‌وه‌ستێت ،یه‌كه‌م: سه‌ركردایه‌تی سیاسیی،واته (ئاستی فكر‌و سه‌لیقه‌و ژیرییان وسیاسهتكردنیان).دووه‌م: ئامرازی و ئالیه‌تی پێویست به‌ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه،تابیخهیته خزمه‌تی ئه‌وپلانه ستراتیژییه‌ی كه هه‌یه،یان دانراوه،بیرمان نه‌چێت ئامانج له‌پلانی ستراتیژییدا ده‌بێت زۆر بالاَو پیرۆز بێت،واته نابێت پلانی ستراتیژیی میلله‌تێكی وه‌ك كورد،بریتی بێت له‌دروستكردنی (4) مزگه‌وت و(8) نه‌خۆشخانه‌و (16) كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون.ئه‌مه شتێكی تره‌و ڕه‌نگه زۆر لاوه‌كیش بێت.به‌ڵكو ده‌كرێت ئامانجه پیرۆزه‌كه پێكه‌وه‌نوسانی چه‌ندپارچه‌یه‌كی كوردستان و،ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بێت،وه هاتنه‌پاڵ (انچمام) ی ناوچه‌كانی تریش بێت،یان پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ئاسایشی نیشتمانی بێت به‌هه‌موو به‌ش و لق وئاستهكانیهوه.
سێ یه‌م:كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ڕاست و دروست (جمع معلومات دقیقه)،هه‌میشه پلان و كاركردن،له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاست و دروست ده‌بێت،ئه‌گه‌رنا ڕه‌نگه ببێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شانی كیان و ده‌وڵه‌ت و حزب،یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تر.بۆیه ده‌وترێت واباشه ئه‌وانه‌ی كه زانیاری ده‌به‌خشن بهدروستكهرانی بڕیار و دهركهرانی بڕیار،هه‌میشه لهخهملاندندا ئاستی خۆیان بهلاوازتر نیشان بده‌ن باشتره،بۆنمونه:ئه‌كرێت نفوس و پابه‌ندبونی كورده فه‌یلیه‌كانی به‌غدا،به‌بڕیاره‌كانی هه‌رێمه‌وه (50%) بێت،پێویسته وادابنه‌ین (40%) ن.كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ڕێگه‌ی زۆر و جۆراوجۆری هه‌یه،وه‌كو:سهفرهت و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان،له‌به‌رگرتنه‌وه‌و سووسه‌كردن و جاسوسی كردن (كارێكی ناقانونیه)،(فڕاندنی كۆمپیوته‌رو ته‌له‌فۆن-كه‌ئه‌كرێت هیچیشی تیانه‌بێت...!! دوایی به‌خراپ و ئابڕووچون بشكێته‌وه به‌سه‌ر خۆت و لایهنهكهشدا..(به‌هه‌رحاڵ).یان له‌ڕێگه‌ی بلاَوكراوهو ڕاگه‌یاندنه باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه...هتد.
هه‌مووكاتێك پلانی ستراتیژی:وهلاَمی یه‌ك پرسیارئهداتهوه،یان یه‌ك شتمان بۆده‌كا..؟پێمان ده‌لێت،ئێمه له‌داهاتوودا چیمان به‌سه‌ردێ...؟ پێگه‌ی ئێمهلهكوێدایهو بۆكوێ ده‌ڕوا،له‌م نه‌خشه‌یه‌دا ئه‌وه دهردهكهوێته كهمهترسیهكان له‌سه‌ر كیانهكهت هێدی هێدی كه‌م ده‌بێته‌وه،چه‌ند نه‌نگیه‌كی گه‌وره‌و خه‌مهێنه‌ره،كهسیاسی بیت و ڕۆشنبیر بیت،نه‌زانی چوار مانگی تر نه‌ته‌وه‌و ولاَتهكهت چی لێدێت و ده‌چێته چ قاوغێكهوه..!!.نه‌زانی جێی پێی خۆت له‌كوێدایه‌و هه‌رله‌خۆته‌وه تیشك بگریته گۆشه‌كانی ده‌وروبه‌ر.