18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گروپێكی تری گه‌ریلا كشایه‌وه
له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌خاكی توركیاوه بۆ خاكی هه‌رێم، له‌سه‌ر داوای (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) سه‌رۆكی په‌كه‌كه گروپێكی تری گه‌ریلا كشایه‌وه.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، گروپه‌كه سه‌ر به‌هێزه‌كانی پاراستی گه‌ل (هه‌په‌گه) بووه‌و كشاوه‌ته‌وه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی گه‌ریلا له‌باشوری كوردستان.
هه‌روه‌ها (دیار قامیشلۆ) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه ڕاگه‌یاند، تائێستا چه‌ندین گروپی گه‌ریلا له‌خاكی توركیاوه كشاونه‌ته‌وه، وتیشی:"هه‌رچه‌نده قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی ئاشتی لهتوركیاو ڕێكه‌وتنی په‌كه‌كه‌و حكومه‌تی توركیا به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا به‌رده‌وامه، حكومه‌تی توركیا هیچ هه‌نگاوێكی ئیجابی نه‌ناوه".
زیاتر له‌مانگێكه كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌خاكی توركیاوه بۆ باشووری كوردستان دهستیپێكردوهو تائێستاش به‌رده‌وامه.