05/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌سلێمانی یادی سه‌رده‌شت عوسمان كرایه‌وه
له‌شاری سلێمانی یادی سه‌رده‌شت عوسمانی تیرۆر كرا‌و كرایه‌وه‌و جارێكی تر داوای ده‌ستگیركردنی بكوژه راسته‌قینه‌كانی كرایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌هۆڵی قاوه‌خانه‌ی كولتوری له‌شاری سلێمانی یادی شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس كرایه‌وه‌و داوای ده‌ستگیركردنی بكوژه راسته‌قینه‌كانی كرا.
یاده‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك ده‌ستیپێكرد كه له‌سه‌رجه‌میاندا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه كرا‌و داواكرا بۆ سارێژبوونی برینی جه‌سته‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، تاوانبارانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و روداوه ده‌ستگیربكرێن.
سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس له 4ی ئه‌پرێلی 2010 له‌به‌رده‌م زانكۆی صه‌ڵاحه‌دین رفێنراو پاش دوو رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له شاری موصڵ دۆزرایه‌وه‌و تا ئێستاش بكوژانی راسته‌قینه ده‌ستگیر نه‌كراون.
د.ع