05/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌له‌بچه‌كردنی ئیسلامی یه‌كانی كوردستان ؟!
به‌گواستنه‌وه‌ی پهیمانگاوخوێندنگائیسلامی یه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا؟!
بهوبڕیاره گۆڕان كراوه‌ته نیشانه له‌لایه‌ن مه‌لا و زاناكانی ئیسلامی یه‌كان و عه‌لمانی یه‌كانه‌وه ؟!ڕه‌نگه بپرسن باشه عه‌لمانی یه‌كان مه‌لاو زانای ئیسلامی یان هه‌یه ؟! به‌ڵێ مه‌به‌ستم مه‌لاو زاناكانی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و ...........ئه‌وانی تر
ڕه‌خنه‌یه‌كی درووسته كه‌ئاڕاسته‌ی گۆڕان بكرێت چونكه وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف له‌وانه‌و پسپۆڕیش نی یه له‌بواری ئیسلامی دا كه جاران ڕه‌خنه‌یان له‌وه هه‌بوو كه‌سانی ناپسپۆر له پۆسته‌كان داده‌نرێن و شاره‌زای یان نی یه له‌وبواره‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ڕه‌خنه‌و سه‌رنجی خۆمی له‌سه‌ر بنوسم ئه‌وه‌یه كه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه حیزبه ئیسلامی و عه‌لمانی یه‌كانی كوردستان جگه له‌وه‌ی مل ملانێ ده‌سه‌ڵات و پاره و پۆستیان هه‌بووه سه‌خترین مل ملانێش له‌نێوان مه‌لاو زاناكانی ئیسلامی و عه‌لمانی یه‌كان هه‌بووه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش وای كردوه كه گۆمه‌ڵگای كوردی له‌ڕێڕه‌وی ڕۆشنبیرو یه‌كتر قبولكردن و ڕێزگرتنی یه‌كتری لابدات به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی شه‌رانگێزو نابه‌رپرسی ببات ؟!
*.مه‌لاو زاناكانی عه‌لمانی یه‌كان له ژێر ناوی خوای گه‌وره و قورئانی پیرۆز كه‌وتنه بانگه شه بۆحیزبهكانیان له‌پاداشتی ئه‌وه‌ش حیزبه‌كانیان پاسه‌وانی بندیوار و ئۆتۆمبێلی مۆدێرن و زه‌وی و پاره پۆست و ..........هیتر ئه‌وه‌ش وای لێ‌كردن ڕۆژ به‌ڕۆژتر دڵسۆزتر‌و بهوهفاتربن بۆ حیزبه‌كانی یان ؟!
*.مه‌لا و زاناكانی ئیسلامی یه‌كانیش له ژێر ناوی خوای گه‌وره‌و قورئانی پیرۆز سیاسه‌تی خۆیان ده‌كرد بۆ حیزبه‌كانیان به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌لاو زانای عه‌لمانی
یه‌كان پۆست و پاره و ئیمتیازاتیان وه‌ر ده‌گرت ؟!جیاوازی یان ئه‌وه‌بوو ناو ڕه‌نگی حیزبه‌كانیان جیاوازبوون ؟!
ئیسلامی یه‌كان به‌درێژای حكومڕانی كوردی له‌دوای ڕاپه‌ڕین نه‌یان توانی مه‌لا و زانای پسپۆر و تێگه‌یشتو به‌ر هه‌م بهێن كه جیاوازبن له لهنامهلا و نازاناكانی تر كه ته‌نها حیزب ناوی لێ ناون زاناومهلا ده‌نا له‌ڕاستی دا نه‌زانن؟!
*.له‌كابینه یه‌ك له‌دوایه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف ئه‌وهه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزی تێدا كراوه ئه‌وان هه‌ڵوێستیان نه‌بوو ؟!به‌ڵكو به‌شداربوون له‌پۆست و پاره له حكومه‌ته‌كانی ئه‌و كاته‌ی سلێمانی و ههلێرو دواتریش كه‌یه‌كیان گرتووه ته‌نها چوار ساڵ له‌ژێر ناوی ئپۆزسوێندا له‌ده‌روه‌ی حكومه‌ت بوون ؟!
*.له‌كاتێكدا كه په‌یمانگاو خوێندنگا ئاینی یه‌كان بونه شوێنی بازرگانی بۆپه‌یداكردنی پاره و هه‌راجكردنی بڕوانامه‌ی ئیسلامی ؟!ئه‌و حیزبه ئیسلامی یانه هه‌ڵوێستیان نه‌بوو ؟!بڵێن ئاخر براعهلمانی یه‌كانمان خۆ ئێمه ووتمان ڕازی ده‌بین به هه‌ندێك ده‌فته‌ر دۆلار و ئۆتۆمبێل بۆ سه‌رۆك و ئهمیرهكانمان و ئه‌ندامه باڵاكانمان ؟!به‌ڵام نه‌مان ووت به‌شێوه په‌یمانگا و خوێند گا ئیسلامی یه‌كان هه‌ڕاج بكه‌ن به‌پاره و كه پڕبوون لهكاسانێك هه‌ر باوه‌ڕیان به‌ئیسلام و قورئان نی یه له مه‌شروب خواردنه‌وه بهدڕهوهشتی درێغی ناكه‌ن به‌س چونكه خوێندن له‌وێ هه‌رزانه ده‌ڵێن بابڕوانامهكمان هه‌بێت ؟!ئه‌وه بوختان نی به‌ڵكو ڕاستی یهئیسلامی كان باش ئه‌و ڕاستی یه ده‌زانن به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی پاره و پۆسته‌كانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن له حكومه‌ت عه‌لمانی یه‌كان كه هیچ ناڵێن و خۆیان بێده‌نگ كردووه ؟!هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوه عه‌لمانیه كان لدهستیانكردوه به كهلهپچهكردنیان له خوێندنگا وپه‌یمانگا ئاینی یه‌كان ؟!دواتر بۆ مزگه‌وت و شوێنه‌كانی تریش ؟!ئه‌وه‌ش تاوانی خۆیانه كه نه‌یان توانیوه هه‌موو لایه‌ن ئیسلامی یه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن به‌رنامه‌و كاری خۆیان ڕوون ئاشكرانی یه به‌شه‌ر مه‌وه قسه ده‌كه‌ن و تۆقه‌ی گه‌رم له‌گه‌ڵ عه‌لمانی یه‌كان ده‌كه‌ن بۆده‌ست كه‌وتنی پاره و پۆست و پله‌ی زۆر جاره ڕه‌خنه‌و به‌یان نامه دژی یه‌كتر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ؟!
هیوادارم لایه‌نگری حیزبهئیسلامی یه‌كان دڵگران نه‌بن لهنوسینهكهم به‌ڵكو هه‌موویان ڕه‌خنه حیزب و سه‌ركرده‌كانی خۆیان بگرن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ گوتاری ڕاشكاوهنه خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ن یان ئسلامی عه‌لمانین و به‌برایه‌تی پاره‌و پۆست وئمتیازات ژیانی سیاسی خۆیان درێژه پێ ده‌ده‌ن ؟!