04/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆچی ڕه‌خنه له‌میوانداری مه‌شرووب خواردنه‌وه ؟!
نوێنه‌رانی كورد بۆ مه‌شرووب خواردنه‌وه چوون بۆ به‌غداد ؟!یان داكۆكی كردن له‌مافی هاونیشتیمانانی كورد ؟!
به‌سپۆنسه‌ری ده‌وڵه‌تی كوردی ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌واڵێ سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌بیستین له سه‌ر نوێنه‌ر و سه‌ركرده‌وبه‌رپرسانی كورد له كوردستان و عێراق ؟!
له‌لایه‌ك بانگه شه بۆ ئازادی بیروڕاو دیموكراسی ده‌كه‌ین و له‌لایه‌كیش ڕه‌خنه‌و له‌سه‌رۆكی فراكسۆنه‌ئیسلامی یه‌كان ده‌گرین له په‌ر له‌مانی
به‌غدا د كه كۆبونه‌وه و میوانداریان به‌جێ هێشتوه و مه‌شرووبیان نه‌خواردۆته‌وه ؟!ئێ كاكی پڕۆفیشناڵ و ڕۆشنبیر به‌ڕێزان (د.موسەنا أمین و احمد مام ڕشید )ئه‌وان خۆیان به‌موسڵمان ده‌زانن و ئاینی پیرۆزی ئیسلا میش مه‌شروو ب خواردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر موسڵمانان حه‌رامكردوه نابێت له‌شوێنێك دابنیشێت كه مه‌شرووبی لێ ده‌خوڕێته‌وه ئه‌وه‌ش مافی هه‌موو موسڵمانێكه كه پابه‌ند بێت به‌دابو نه‌ریتی ئاینه‌كه‌یه‌وه ؟!كه‌واته بۆ كه‌وتوونه‌ته تانه ته‌شه‌ر له‌لێدان له و به‌ڕێزانه كه ڕێگا یان به‌خۆیان نه‌داوه له‌پێناو خواردنی كه‌باب و گۆشتی سووركراوه مه‌شرووب خواردنه‌وه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان له‌خۆیان تووڕه بكه‌ن ؟!
باشه كۆبوونه بۆ پرسی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه به‌سه‌ر خۆشی چی سوودێكی هه‌یه ؟!چونكه كاتێك مرۆڤ مه‌شرووب ده‌خواته‌وه و عه‌قڵی له‌ده‌ست ده‌دات و ئاگای له هیچ نامێنێت ؟!كه‌سه‌ریر بكه‌یت كاتێك سه‌رۆخۆشێك ده‌ستگیر ده‌كرێت كه تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ناكریت تاوه‌كو مه‌ستی خواردنه‌وه‌كه به‌ری ده‌دات و به‌هۆش خۆی دێته‌وه ؟!
بۆ پێویسته ئێمه به‌جدی ڕێز له‌بیروباوه‌ڕی یه‌كتر بگرین و چیتر سوكایه‌تی به‌ئاین و بیر و باوه‌ڕی یه‌كتر نه‌كه‌ین ؟!
وه‌پێویسته هاونیشتیمان كه‌مپینی لێ پرسینه‌وه له‌نوێنه‌ره‌كانمان له‌به‌غداد ئه‌نجام بده‌ین و بپرسین ئێمه ئه‌وانمان بۆ مه‌شروو ب خواردنه‌وه ناردۆته به‌غداد یان بۆ داكۆكیكی كردن له مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستانه‌كه‌مان ؟!